Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 JUN 2025 15:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مانگی داهاتوو هێڵێکی سەرەکی ئاو دەگاتە هەولێر
| KDP.info


هەولێر- KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەڕۆی ھەرێم دەڵێت، مانگی داهاتوو هێڵێکی سەرەکی پڕۆژەی فریاگوزاری هەولێر دەکەوێتە کار و سێ هێڵی دیکەش لە کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەکرێن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر بەردەوامە و لەمانگی داهاتوو یەکێک لە هێڵە سەرەکییەکانی ئاوی هەولێر دەکەوێتە کار و ئاو لە شەقامی ڕەشکین تا شەقامی کۆیە دابین دەکات، هەروەها گەڕەکانی دەرەوەی شەقامی ١٢٠ مەتری و قەزای بنەسڵاوە و دارەتووش سوودمەند دەبن لە هێڵی یەکەمی ئاوی خێرا.

 دەشڵێت، "پێشبینی دەکەین لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەو هێڵە سەرەکییە دەست بە گواستنەوەی ئاو بکات و نیوەی وێستگەی پڕۆژەی ئاوی خێرا دەکەوێتە کار."

لەبارەی تەواوبوونی پڕۆژەکە ئاری ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "پڕۆژەکە چوار هێڵی ئاو لە خۆ دەگرێت، دوای ئەوەی لەمانگی داهاتوو هێڵێک دەست بە گواستنەوەی ئاو کرد، چاوەڕێ دەکەین ئەو سێ هێڵەی دیکەی بۆ کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێن ئەویش دەست بە گواستنەوەی ئاو دەکەن بۆ شاری هەولێر، بە تەواوبوونی پڕۆژەی ستراتیژی فریاگوزاری خێرا دەبێتە هۆی بوژانەوەی شاری هەولێر بۆ دابینکردنی ئاو.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی هیندستان دەکات

THURSDAY, 12 JUNE 2025 15:06:44

ھەولێر-KDP. info - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و هاوسۆزیی بە گەل و حکوومەتی هیندستان و ئەو وڵاتانە گەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاری ئەحمەد ئابادی هیندستان بوونە قوربانی.

 
ھێمن میرانی زانیاری نوێ له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاکسی بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

THURSDAY, 12 JUNE 2025 11:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لۆگۆی تاکسی لە بەرژەوەندی شۆفێر و ھاووڵاتیان دایە و بۆ سەلامەتی سەرنشین و ھاووڵاتیانە، بۆیە ئومێدەوارم سەرجەم شۆفێرەکان پابەندبن.

 

وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەوجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 21:06:09

هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

 
پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ بەئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 19:06:31

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، دەنا به‌شه‌ خۆراکیان ڕاده‌گیرێت." 

"کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە"

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 17:06:10

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ گوتی "کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و بەتەواوبوونی تا ٥٠ ساڵی دیکە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر دەبێت، کە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کەس سوودی لێ وەردەگرن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact