Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 JUN 2026 17:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەستەی گەشت وگوزار: زیاتر لەوەی چاوەڕێمان دەکرد گەشتیار هاتوون
| KDP.info


هەولێر_KDP.info - گوتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ ئەم جەژنە وەکو پێشبینیمان کردبوو ٣٠٠ هەزار گەشتیار دێن بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە هەموو شوێنەکانی گەشتیاری پڕبوون لە گەشتیار و زیاتر لەوەی چاوەڕێمان کردبوو هاتوون بۆ هەرێمی کوردستان، کە پشکی شێر بەر هەولێر دەکەوێت.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشت وگوزاری هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خۆشبەختانە پلانی دەستەی گەشت وگوزاری هەرێمی کوردستان بۆ جەژنی قوربان بە هەماهەنگی لەنێوان کەرتی گشتی و تایبەت پلانەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا. پێشبینیمان کردبوو زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بێن بۆ هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارەکان وەرمانگرتووە ئامارەکان زۆر دڵخۆشکەرن و ڕێژەکە زۆر لەوە زیاترە پێشبینیمان کردبوو، چونکە سەرجەم شوێنە گەشتیارەکان پڕبوون و جمەیان دێت لە گەشتیار."

ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتیشی: "زۆرینەی گەشتیارەکان لە خوارووناوەڕاستی عێراق هاتوون و لە دەرەوەش گەشتیار هاتوون، نەک تەنها بۆ ئەم جەژنە، لە چوار وەرزدا دێنە هەرێمی کوردستان. بەڵام زۆرینەی گەشتیاران دێن بۆ هەولێر، پشکی شێریش بەر هەولێر دەکەوێت، دواتر سلێمانی و دواتریش دهۆک و شارەکانی دیکە، چونکە کۆمەڵێک براندی نێودەوڵەتی لە هەولێر هەن، ئەمانە هۆکارن ژمارەی گەشتیاری هەولێر زیاتر بن."

دەشڵێت: "هەر شارێکی هەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە،  ئێمە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣ هەزار شوێن و بنکەی گەشتیاریمان هەیە و بەڕووی گەشتیاران کراوەن."

 

 بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 15 JUNE 2026 16:06:16

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 15 JUNE 2026 15:06:38

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
ھەڵگور شێخ نەجیب بۆ KDP.info: نەخشەیەکی زۆر باش بۆ دابەشکردنی زەوی لە سۆران دانراوە

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان دابەشکرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبیت تاوەکو ھەموو ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەوی وەربگرن.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسى سێیه‌م نۆنا دەکات

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی لە عەینکاوە کرد و لەلایەن جەنابی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی‌ لە عێراق و جیھان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازیی لێکرا.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact