Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 JUN 2025 14:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بریکاری وەزارەتی بارزگانی وردەکاری وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP دەخاتەڕوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بارزگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە لە ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، بەڵام بەغدا تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن وەردەگرێت، بەرھەمی ئێمەش زۆر لەوە زیاترە.

سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمساڵ لە چوار پارێزگای ھەرێمی کوردستان ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە گەنم وەردەگرین، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی مانگ دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکرێت، سەرەتا لە پارێزگای سلێمانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وەرگرتنی گەنم ڕادەگەیەنین، چونکە ناوچەکان کەشوھەوایان جیاوازەو ھەر کاتێک گەنم ئامادەبێت لە جووتیاران وەردەگیرێت، لە دھۆک لە چوار سایلۆ گەنم وەردەگیرێت، لە زاخۆ، لە فایدە، لە شێخان، لە ڕوڤیا و لە ھەولێر و گۆڕەپانی کۆیە گەنم وەردەگرین، سایلۆی قوشتەپە ٣٨ ھەزار تەن گەنمی ساڵی ڕابردووی تێدا ماوە و بەکار نەھاتووە بۆیە گەنم وەرناگیرێت. 

سەروەر ھاواری گوتیشی: لە پارێزگای سلێمانی، واتا لە ڕانیە، پیرەمەگروون، چەمچەماڵ گەنم وەردەگرین، هەروەها لە کەلاریش لە بنکە گەنم وەردەگرین، کە سایلۆکەی سێ ساڵە تەواو بووە بەڵام بەغدا ڕەزامەندی نەداوە بۆیە ناتوانێت گەنم وەربگرێت، هاوکات ئەمساڵ وەک سایلۆی تازە تەنیا لە ڕوڤیا و لە سەیدسادق وەردەگرین، لە ھەڵەبجەش لە بنکەی ھەڵەبجە وەردەگرین، کە سایلۆیەکەیان ٧٥%ی تەواو بووە.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت: ئەمساڵ حکوومەتی عێراق تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن گەنم لە ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت، سەرەڕای کەمبارانی بەرھەمی ئاویمان زۆرە و بەرھەم زیاترە، بەڵام بەغدا بە بیانووی ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان گەنمی پار ٣٢٢ ھەزار تەن ماوە بەکارنەھاتووە ئەمساڵ تەنیا ٤٠٠ ھەزار تەن گەنم وەردەگرن، چونکە عێراق  لە جیاتی بەکارھێنانی گەنمی ھەرێمی کوردستان دەچێت لە پارێزگاکانی خۆی گەنم بەکاردێنێت، بۆ ئەوەی بە ھەرێمی کوردستان بڵێن ئێوە گەنم لە سایلۆکانتان ماوە و تەنیا ئەو بڕەتان لێ وەردەگرین، چەندین جاریش داوامان کردووە ئەو گەنمە بەکاربێنن، لەبەر ئەوەی یەکێک لە ھەڵسەنگاندنەکان بۆ وەرگرتنی گەنم پێوانەکردنی ھەر ناوچەیەکە لە چەندێتی گەنمی ھەڵگیراو، جا بۆ ئەوە وادەکەن خۆیان گەنمیان نەمێنێت، خۆیان گەنمی زیاتر وەرگرن و بە ئێمە بڵێن ئێوە گەنمتان ھەیە کەمترتان لێ وەردەگرین.

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ھێمن میرانی زانیاری نوێ له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاکسی بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

THURSDAY, 12 JUNE 2025 11:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لۆگۆی تاکسی لە بەرژەوەندی شۆفێر و ھاووڵاتیان دایە و بۆ سەلامەتی سەرنشین و ھاووڵاتیانە، بۆیە ئومێدەوارم سەرجەم شۆفێرەکان پابەندبن.

 

وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەوجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 21:06:09

هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

 
پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ بەئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 19:06:31

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، دەنا به‌شه‌ خۆراکیان ڕاده‌گیرێت." 

"کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە"

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 17:06:10

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ گوتی "کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و بەتەواوبوونی تا ٥٠ ساڵی دیکە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر دەبێت، کە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کەس سوودی لێ وەردەگرن." 

په‌یامێكى سوپاسگوزارى و پێزانین له‌ نێچیرڤان بارزانى یەوە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 16:06:24

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامیدا رایگەیاند:  بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به‌ جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییه‌ تایبەتەی ئه‌م دوایییه‌ له‌ ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له‌ ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به‌ خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact