Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 JUN 2025 16:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پیرۆزى قوربان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ خەڵکی کوردستان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەبێ بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و ڕێککەوتنەکان چارەسەر بکرێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ھەموو موسڵمانان لە ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم جەژن بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە و ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ ھەمووان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.

لەم بۆنە پیرۆزەدا، داکۆکی لە واتا و ماناکانی جەژن لە قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونەوە دەکەین‌. بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەھێزکردنی گیانی لێکگەیشتن و ھاوکاری و کارکردنی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئاڵنگارییەکان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ ھەموو ھاووڵاتییان.

کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، دەبێ بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و ڕێککەوتنەکان چارەسەر بکرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیی وڵات بکات. کوردستانییان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و ھەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.

ھیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە ھاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژیک و بەرپرسیاریەتیی ھاوبەش، بە شێوەیەک دڵنیایی لە داھاتوویەکی باشتر بۆ ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بدات.

جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت، ھەموو ساڵێک بە خۆشی.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٦/٥




دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی هیندستان دەکات

THURSDAY, 12 JUNE 2025 15:06:44

ھەولێر-KDP. info - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و هاوسۆزیی بە گەل و حکوومەتی هیندستان و ئەو وڵاتانە گەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاری ئەحمەد ئابادی هیندستان بوونە قوربانی.

 
ھێمن میرانی زانیاری نوێ له‌ باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی لۆگۆی تاکسی بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

THURSDAY, 12 JUNE 2025 11:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لۆگۆی تاکسی لە بەرژەوەندی شۆفێر و ھاووڵاتیان دایە و بۆ سەلامەتی سەرنشین و ھاووڵاتیانە، بۆیە ئومێدەوارم سەرجەم شۆفێرەکان پابەندبن.

 

وەزیری ناوخۆ پۆلیسی نەوجەوانانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 21:06:09

هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی کار ڕاگەیاند بۆ نەهێشتنی دیاردەی کار کردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و لە ترافیکلایتەکان و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوکار بوون لە جێبەجێ کردنی پلانەکە.

 
پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ بەئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 19:06:31

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "پێویسته‌ هاووڵاتییان په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، دەنا به‌شه‌ خۆراکیان ڕاده‌گیرێت." 

"کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە"

WEDNESDAY, 11 JUNE 2025 17:06:10

چەمچەماڵ -KDP.info- قایمقامی قەزای چەمچەماڵ گوتی "کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و بەتەواوبوونی تا ٥٠ ساڵی دیکە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر دەبێت، کە زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کەس سوودی لێ وەردەگرن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact