Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 25 JAN 2026 00:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بەھێزی ئاراستەی دوژمنانی کورد کرد
| KDP.info


ڕاژان عەبدوڵرەحمان پیرۆ

بەر لەوەی باسی شۆڕشی گۆڵان بکەین، دەبێ باسی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بکەین کە بۆ ماوەی نزیکەی ١٤ ساڵ بەردەوام بوو، شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین و بەھێزترین شۆڕشی کورد بوو، پەیامی ڕاستەقینەی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانی بە ھەموو مرۆڤایەتی گەیاند وەک دۆزێکی نەتەوەیی ڕەوا.

شۆڕشی ئەیلوول لەنێو گەرمەی جەنگی سارددا ھەڵگیرسا کە تا بڵێی قۆناغێکی سەخت و دژوار بوو، ململانێی زلھێزەکان لەسەر بەرژەوەندیەکانیان گەیشتبوو لوتکە و، ھاوتەریب بوونی بە بەرژەوەندیەکانیان بووە ھۆی ئەوەی کە گەلەکۆمەکی لە دژی شۆڕشی ئەیلوول دروست بکرێت و ڕێککەوتننامەی خیانەتکارانەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ زایینی بەسەر دابێت و شۆڕش بۆ ماوەیەکی کاتی لە ڕووی چەکداریەوە بوەستێندرێت.

شایانی باسە شۆڕشی ئەیلوول بناغەیەکی پتەوی دانا بوو لە ھەستی نەتەوایەتی و ئینتیمای نیشتیمانی، ئەمەش ھۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ درێژەپێدان بە خەبات و تێکۆشان و لەسەر بڕیاری “بارزانی نەمر” جارێکی تر لە ٢٦ گۆڵانی ١٩٧٦ زایینی شۆڕشی گۆڵان وەک درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزن ھەڵگیرسایەوە، وەچەرخانێکی سیاسی مەزن ھێنایە ئاراوە و تاکو ساڵی ١٩٧٩ زایینی بەردەوام بوو.

شۆڕشی گوڵان لەو ئان و ساتە دژوارەدا توانی لە ڕووی سیاسی و تەنزیمی و شەڕی پارتیزانی بەھێزەوە ھاتبووە نێو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشاندا بە جۆرێک کە ھەموو دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانی ھەراسان کردبوو چ لە ئاستی دەرەوە یان ناوەوەی کوردستان.

گوڵان پەیامێکی زۆر بەھێزی ئاراستەی دوژمنانی دۆزی ڕەوای کورد کرد و ئەوەی سەلماند، کە ھەر چەند پیلان بگێڕن بۆ لە نێوبردنی کورد، کورد ھەر زیندووە و نامرێت و لە تێکۆشانیش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئامانجی کۆتایی خۆی دەپێکێت.

شۆڕشی گۆڵان دوو سەرکردەی بەھێز و مەزنی وەک سەرۆک “مەسعود بارزانی” و “کاکە ئیدریسی” ھەمیشە لەیاد لە ژێر سایەی بارزانی نەمردا سەرپەرشتی شۆڕشی گوڵانیان دەکرد بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە.

شۆڕشی گوڵان سەرەڕای ئەوەی کە شۆڕشێکی سیاسی و لەشکری بوو، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان لەلایەن جەماوەرەوه‌ پاڵپشتی دەکرا، بۆیەش گوڵان و جەماوەر ببوون بە تەواوکاری یەکتر و لە یەکدی جیان نەدەکرانەوە.

شۆڕشەکانی ئەیلوول و گوڵان ھێشتا بەردەوامیان ھەیە، دوێنێ لە خەباتی چەکداری و ئەمڕۆش لە خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی و شارستانیدا، چونکە ئەو بناغەی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا دانرا بوو لە پێناو داواکاری و داخوازیە ڕەواکانی گەلی کوردستان ئەمڕۆ کورد لەسەر ھەمان بناغە ھەنگاو دەنێت بۆ بە دەستھێنانی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی و دۆزی کوردیش ئەمڕۆ لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وھەرێمایەتی بە گشتی چووەتە نێو ھاوکێشە نێودەڵەتیەکان و، وەک ژمارەیەکی بەھێز سەیر دەکرێت.

خەبات لەسەر بنەمای کوردایەتی بەردەوامە و، ئاڵا ھەڵگری پرەنسیپی کوردایەتیش ھێژا “سەرۆک بارزانیە”.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 22:01:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.

 
نوێنەری حکوومەت لە ئیتاڵیا: ڤاتیکان خوازیارە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووەی ھەرێم، لە عێراقدا جێگیر بکرێت

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:35

​ئیتاڵیا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ پاپای ڤاتیکان ستایشی پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیاش پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لەپێناو پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی شەڕ دووپات کردووەتەوە.

 
"داڤۆس بۆ پێگەی ھەرێم، گۆڕینی دەرفەتە بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی"

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:51

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددین، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەشداریی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس ٢٠٢٦ هەوڵێکی ستراتیژییە بۆ پێشاندانی توانای ئابووری، وزە و کەرتی تایبەت و گۆڕینی دەرفەتەکان بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی.

 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 97 گەنجی دیکەی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 14:01:46

ھەولێر-KDP. info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، لێژنەیەکی باڵا و هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگییەکی چڕ و ورد لەگەڵ باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی لیبیا، دوای کارکردنێکی زۆر و بەدواداچوونی ورد، سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی کاروانێکی دیکەی کۆچبەران.

 
ئیڤان جانێ بۆ KDP: سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دوو نوێنەری ئاشتیی جیهانن

SATURDAY, 24 JANUARY 2026 13:01:50

سۆران-KDP.info- سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیریی ئاشووری دیانا ڕایدەگەیەنێت، دیداری سەرۆک بارزانی و قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لەم کاتە هەستیارەدا، پەیامێکی بەهێزی ئاشتییە بۆ ناوچەکە و جیهان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact