Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 17:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەم پشتیوانیەی ئەمڕۆ هەوڵی بێوچانی سەرۆکی حکوومەتە
| KDP.info


کەنعان خەیلانی

سەرۆکی بۆردی ئینستیتیوتی کلتووری کوردی ـ ئەمریکی

 

لە پێش و دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق سەرکردایەتی سیاسی کوردستان پەیوەندیەکی باشی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەبوو، هەر بۆیە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا جۆرج بۆش، کوردی بە متمانە پێکراوترین هاوپەیمانی ئەمەریکا ناساند لەو سەردەمه‌دا.

ئه‌مه‌ش نەیارانی کوردی نیگەران کرد. ئەم هاوپەیمانیەتەیەش لە سەردەمی شەڕی داعش گەیشتە لوتکە، چونکە سەرۆک بارزانی و  پێشمەرگەی کوردستان بە نوێنەرایەتی تەواوی دونیا ئەم شەڕەیان کرد و داعشیان تێکشکاند، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی هەموو نەیارانی کورد بۆیە زۆر بە وردی کاریان کرد بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەسەر و بەندی ڕاپرسی خەڵكی کوردستان، ئەوەبوو لە ئیدارەی پێشتری ئەمەریکا بە ئاشکرا و بەڕوونی پشتی حکوومەتی عێراقیان گرت بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان.

بەتایبەت لە بابەتی نەوت و غاز، شێوازی پەیوەندی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی، بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق وەکو لایەنگیر نەک  پەیڕەوکردنی داد، کە زۆر بە ڕوون و ئاشکرا بووە جێی لایەنێکی هەرێمی، حکوومەتی عێراقی دەجوڵاند دژ بە هه‌رێمی كوردستان، نەیارانی کورد بە جۆرێک کاریان دژ بە کورد دەکرد کە بۆ چەندین جار لە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەخنەیان لە کورد دەگرت، بەڵام لە کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێم و بەرێز مەسروور بارزانی زۆر بەوردی کاریان بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم نا هاوسەنگی و ناعەدالەتیە کرد، ئەو پشیتیوانیەی ئەمڕۆ دەیبینین بەرهەمی ماندووبوون و هەوڵی بێوچانی سەرۆکی حکوومەتە، کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕاشکاوانە لە بەرامبەر کۆنگرێسی وڵاتەکەی جەخت لە پشتیوانی ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ خەڵکی کوردستان.

کوردیش لە ناوچەكەدا وەکو تاکە هاوپەیمانی ئه‌ریكا ماوەتەوە، ئەگەرچی لە زۆر وێستگەی سیاسی کورد زوڵمی لێکراوە بەڵام لە پرینسیپ دا لەگەڵ  هاوپەیمانان یەکدەگرێتەوە ئەویش لە پڕۆسەی دیموکراسیدا. 

مەسروور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەت بە واژۆکردنی ئەم گرێبەستە توانی چەند پەیام و دەستکەوتێک بۆ گەلی کوردستان مسۆگەر بکات.

١- ڕێگه‌خۆشکردن بۆ کۆمپانیا بیانیەکان بێن لە کوردستان وەبەر‌هێنان بکەن و بەرژەوەندی دوولایەنە لەنێوان خەڵکی کوردستان و ئەمەریکا دروست بکات، بۆ دروستکردنی پشتیوانی کورد.

٢- بە‌‌هێزکردنی کەرتی نەوت و غازی کوردستان و درووستکردنی پردی ئابووری لە نێوان ئەمەریکا و کوردستان، بۆ بە‌هێزکردنی ئابووری کوردستان.

٣- ناردنی پەیامی تەبایی و دۆستایەتی و هاوپەیمانی نێوان ئەمەریکا و کوردستان، کە دەمێکە کار بۆ تێکدانی ئەم پەیوەندیە دەکرێت بە مەبەستی لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان.

٤- ڕاستکردنەوەی هەموو ئەو زانیارییە هەڵانەی لە ڕابردوو دراون بە ئەمەریکا و هاوپەیمانان.

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact