Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 14:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە دھۆک بە ھەزاران ھەلی کار بۆ خەڵک دەڕەخسێندرێت
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند "ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی کشتوکاڵە، بە تایبەت ھەڵکەندنی پەتاتە، بۆیە زیاتر لە ٢٠ھەزار ھەلی کار بۆ خەڵکی پارێزگای دھۆک رەخساوە." 

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەم کاینەیەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گرنگی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ داوە، بە جۆرێک ساڵ بە ساڵ بەرھەمی زیاتری کشتوکاڵ دەچێندرێت، چونکە بەرھەمەکانیان لە ناوخۆ و عێراق و دەرەوەش ساخ دەبێتەوە، ھەر بۆیە جووتیاران بەرھەمی زیاتر دەچێنن، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی ھەلی کاری زۆر بۆ خەڵک بڕەخسێت، ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی کشتوکاڵییە، بە تایبەت ھەڵکەندنی بەرھەمی پەتاتە، بۆیە زیاتر لە ٢٠ھەزار ھەلی کار بۆ خەڵک ڕەخساوە، ساڵانە لەم وەرزە ھەلی کار بەو ڕێژەیە بۆ خەڵک دەڕەخسێت، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ خەڵکی ئێمە، بە تایبەت ئەوانەی بێکارن سود لەو ھەلی کارە وەردەگرن." 

ئەحمەد جەمیل گوتیشی "لە پارێزگای دھۆک هەموو جۆرە بەرھەمێکی کشتوکاڵی دەچێندرێت و لە پێداویستی ناوخۆش زۆر زیاترە، بۆیە ئێستا پەسەند بە جووتیاران دەدرێت بەرھەمەکانیان بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق ببەن، بۆ دەرەوەش ھەناردە دەکرێت، جووتیاریش کە دەبینێت بەرھەمی ساخ دەبێتەوە ساڵی دواتر بەرھەمی زیاتر دەچێنێت، چونکە پێشتر خەڵک بەھۆی ساخنەبوونەوەی بەرھەمەکانی کەمتر کاری کشتوکاڵی دەکرد، بەڵام ئێستا بەرهەمهێنان لە کەرتی کشتوکاڵی بەردەوام لە زیادبوون دایە." 

دەشڵێت "ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دھۆک زیاتر لە ٤٨ھەزار دۆنم پەتاتە چێندراوە، بەرھەمی دەگاتە ٦٠٠ھەزار تەن، ١٢٧ کۆگای ساردکەرەوەش ھەن، ئەگەر بەرھەمەکانیش نەفرۆشن لە کۆگاکان ھەڵدەگیرێن، و ئێمەش بۆ دروستکردنی ساردکەرەوە ئاسانکاری تەواو بۆ جووتیاران دەکەین." 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact