Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 14:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.دیندار دۆسکی: سەردانەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت
| KDP.info


دھۆک -KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا و سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیران، ئەنجامی باش و دەستکەوتی گەورەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە ئەمە گرنگیدانی وڵاتانە بە ھەرێمی کوردستان."

د.دیندار دۆسکی، سیاسەتمەداری کورد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا، بە بانگھێشتی فەرمیی بووە، گرنگی زۆری ھەیە و دەستکەوتێکە بۆ ھەرێمی کوردستان، جێگەی خۆشحاڵیمانە و ئەوە دەگەیەنێت ئەمەریکا ھەرێمی کوردستان بە جێگەی متمانەی خۆیان دەزانن و دەیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، ئەو سەردانە گرینگە بۆ باشترکردنی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و چارەسەری کێشەکانی ھەرێم لەگەڵ عێراق و ڕۆڵی ئەمەریکا لە چارەسەری کێشە داراییەکان و هەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە و پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان تێیدا و بەتایبەت سەرۆک بارزانی کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بەھەمان شێوە. چوونی سەرۆکی حکوومەت بە فەرمی لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بووە، ئەمە وادەکات پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر بەھێز بێت و ئەنجام و دەستکەوتی باشیشی دەبێت، چونکە ھەرێمی کوردستان ئێستا لە پەیوەندی نێودەوڵەتی چۆتە قۆناغێکی دیکەوە."

د.دیندار دۆسکی گوتیشی "سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئیران زۆر گرنگە، پەیوەندی ھەرێم و ئیران مێژوویە، ئیران لە زۆر قۆناغ ھاوکاری ئێمەی کردووە، سەرەڕای ھەندێک کێشە پەیوەندییەکان ھەر بەردەوام بوونە و ھەوڵ دەدرێت زیاتر پێشبخرێن، چونکە لەگەڵ ئیرانی دراوسێ مێژوویەکی دوورودرێژمان ھەیە، سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیران و دیداری لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی ئیران بۆ پێشخستنی پەیوەندیی نێوان ھەردوو لایە، ئەمەش زۆر پێویستە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیران، ھەر جارێک سەردانی ئەو وڵاتەی کردبێت پەیوەندییەکان باشتر بوونە. بۆیە ھەردوو سەردان گرنگن و دەستکەوت و ئەنجامی باشیان دەبێت."

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact