ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر (بەھمەن حوسێن جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان)ـم پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن خەباتگێڕ و دڵسۆزی دۆزی گەلەکەی بوو و ھەڵوێستە نیشتیمانیەکانی ھەردەم جێگەی پێزانین بوون و لەیاد ناکرێن.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١٦ی ئایاری ٢٠٢٥