پاریس-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/4/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رمیدا له كۆشكى ئه‌لیزێ له پاریس، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێكرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵیدا، هه‌ردوو سه‌رۆك پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان تاوتوێ كرد. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوەندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وەرێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووریا و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. هه‌ردوو سه‌رۆك داكۆكییان له گرنگیى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووریا و گفتوگۆ و لێكگه‌ییشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه.
چه‌ند پرس و بابه‌تێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.