کۆڤان بەڕۆژی
ڕۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2011 كاتێ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی و شرۆڤه و بۆچوونی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا (KDP.info) بڵاوكرده‌وه، لەوساوە مێژوویه‌كیی تازه‌ی بۆ میدیای پارتی به‌تایبه‌تی و بۆ ته‌واوی مێژووی میدیایی یٔه‌لیكترۆنی كوردی به‌گشتی تۆماركرد.
یەکەمین ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی (KDP.info) له كۆنگره‌ی (13)ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا وه‌ك زمانحاڵی پارتی ناسێندرا و له‌وساوه جگه له پێشه‌نگییه‌كه‌ی، متمانه و جێی باوه‌ڕی خوێنه‌رانه و بابه‌ته‌كانی به‌سه‌نگینی و بە بەهای میدیاییەوە بڵاوده‌كاته‌وه.
له كاتێكدا گرنگی ماڵپه‌ڕی یٔه‌لیكترۆنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه خێرا و یٔاسان ده‌گاته ده‌ست خوێنه‌ر و به‌ربه‌سته جوگرافی و دیمۆگرافی و دیارده سروشتییه‌كان بە هیچ جۆرێ نابنه له‌مپه‌ر و ڕێگری به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یام و گه‌یشتنی بابەته‌كانی.
له‌وباره‌یه‌وە (KDP.info) وه‌ك ماڵپه‌ڕی یٔه‌لیكترۆنی ماوه‌ی ١٤ساڵە، جێی ڕه‌زامه‌ندی و متمانه‌ی وه‌رگر و خوێنه‌ره، یٔه‌و سیفه‌ت و مۆڕاڵه (متمانه و دڵنیایی) خوێنه‌ر و وەرگر به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان یه‌كێكه له خاسییه‌ته هه‌رە گرنگ و سیما و ناوه‌ڕۆكی پڕ بایه‌خ بۆ هه‌ردوو لای هاوكێشه‌كه كه (خوێنەر و وه‌رگره).
لای خوێنەر بۆ خودی خوێنەر (ماڵپه‌ڕ - بە نموونە KDP.info) خاڵی سه‌ره‌كی مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون، پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می بوون دێنێته دی، سەرباری نوێبوونەوە و گەشەی بەردەوامی بە مەبەستی بەجێ نەمان لە پێشکەوتنە خێراییەکانی تەکنەلۆجیای سەردەم.
لای وه‌رگر و خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام، باوه‌ڕ و متمانه‌یی به زانیارییه‌كان تا یٔه‌و یٔاسته‌ی بابه‌ته په‌خشكراوه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌ی زیندوویی یٔاماژه‌یان پێ بكرێ و بۆ بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی و یٔه‌ده‌بی و یٔه‌كادیمی وەک سەرچاوە و چاوگی باوەڕپێکراو به‌كاربێن.
یٔەوە سەرباری یٔەوەی سیاسەتمەداران و شرۆڤەکارانی سیاسیش دەتوانن شرۆڤە و بۆچوون و دیدی خۆیان لەسەر بابەتەکانی یٔەم جۆڕە ماڵپەڕە باوەڕپێکراو و خودان متمانەیی لە بەخش دا هەڵبچنن.
بۆیه له هه‌موو بارێكدا ماڵپه‌ڕی یٔه‌لیكترۆنی KDP په‌یڕه‌وی دروشمه‌كه‌ی خۆی كردووه و هه‌ر له نوێبوونه‌وه‌دا بووه و هه‌میشه جێگای متمانه و باوه‌ڕی خوێنه‌رانی بووه و ڕاشكاو و راستگۆ و بوێرانه بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كردووه.
ده‌ستپێشخه‌ری له‌هه‌ر بوارێكدا گه‌ر گه‌لێ مانا‌و و واتا بگه‌یەنێ یٔه‌وا یٔه‌فراندن و به‌خشش و به‌رده‌وام بوونه، مانا و واتای سه‌رده‌می بوونیش ده‌گه‌یەنێ، بۆیە شانازیەکی گەورەیە یٔەو ماڵپەڕە ١٤ ساڵە خزمەت دەکات و هەمیشەش لە نوێبوونەوەدایە.
سڵاو له ماڵپەڕی KDPی زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە متمانه‌یی و به‌رده‌وامی و به‌خشش. سڵاو لە یٔەفراندن و پێشەنگی و نوێبوونەوە و سەردەمیی و هاوچەرخیی میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.