ههولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گوتی، دوای گەیشتنی شاندی ئیمراڵی بۆ ھەولێر بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و ڕای سەرۆک بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن و بۆ ئیمراڵی دەبەنەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "دوای گەیشتنی شاندی ئیمراڵی بۆ ھەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە ئەنجامبدەن، ئەو شاندە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان پێ یە و دەیانەوێت ڕای سەرۆک بارزانی وەربگرن لە بارەی پڕۆسەی ئاشتی و دواتریش بۆ ئیمراڵی دەبەنەوە.
پارێزگاری ھەولێر گوتیشی، "شاندی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتی پەروین بۆڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی دوێنێ گەیشتنە ھەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە.

بڵند ئیبراھیم