Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 18 NOV 2025 16:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕێكی یاسای نێودەوڵەتی بۆ KDP: داھاتوویەکی پڕشنگدار چاوەڕێی ھەرێمی کوردستان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتی پێی وایە کە شێوازی پێشوازی‌ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکاندا ئیعترافێکی زمنیە بە ھەرێمی کوردستان کە ھاوشێوەی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەمە داھاتوویەکی پڕشنگدار بۆ ھەرێمی کوردستان دیار دەخات.

دکتۆر شاری نانەکەلی، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی یاسای نێودەوڵەتی، سەبارەت بە بەشداری و بانگھێشتکردنی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆنگرەی میونشن، یەکێکە لەو کۆنگرە گرنگ و ھەستیارانەی کە ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەبەسترێت بە بەشداری زۆرینەی وڵاتە زلھێزەکان و سەرکردەکانی جیھان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاسایشی جیھان و بەھێزکردنی ھەماھەنگی لە نێوان وڵاتان بۆ دیاریکردنی چارەسەری دیبلۆماسی ئەو پێشھاتانەی دێنە پێشەوە لەسەر ئاستی جیھان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

نانەکەلی دەڵێ‌: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی وەک سەرکردەیەکی جیھانی بەشدارە لەم کۆنگرەیە، ھەرچەندە کە ھەرێمی کوردستان دەوڵەت نییە،‌ بەڵام وەک کیانێکی نا دەوڵەتی کاریگەری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەگشتی و پێشنیازکردنی ڕێگە چارەسەری ئاشتیانە لەنێوان ھێزە سیاسیەکانی سووریا و تورکیا و عێراق بەتایبەتی ڕۆڵێکی بەھاداری ھەبووە. ھەر بۆیە ئەو پێشوازیە دیبلۆماسیەو ئەم ھەڵسوکەوتەی وڵاتان لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کرا، دانپێدانانێکی زمنیە کە ھەرێم حیسابی دەوڵەتی بۆ دەکرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

سەبارەت بە بەشداری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم مەسروور بارزانی لە کۆنگرەی لووتکەی حکوومەتەکان لە ئیمارات، شارا نانەکەلی گوتی: جێگای ئاماژەپێکردنە بەشداری بەڕێز مەسروور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەکۆی جیھانی حکوومەتەکان کە ساڵانە لەلایەن وڵاتی ئیماراتی عەرەبی دەبەسترێت، بە بەشداری سەرۆکی حکوومەتی دەوڵەتان و سەرکردە جیھانییەکان بە مەبەستی گەنگەشەکردنی پرسە جیھانیەکانی تایبەت بە پتەوکردنی ھەماھەنگی سیاسی و دیبلۆماسی داھاتووی حکوومەتەکان لە گشت ئاستە جیاوازەکاندا خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم وەک سەرۆکی حکوومەتی دەوڵەتێک مامەڵەی لەگەڵ کراوە نەوەک وەک سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی ناو دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ، بەڵگەش ئەوەیە کە بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی دیبلۆماسی و عورفی نێودەوڵەتی و دانیشتن و کۆبوونەوەکانی بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتەکان و سەرکردەکانی وڵاتانی جیھان لە ئاستی سەرۆکی حکوومەت بووە.

ناوبراو ڕاستیەکی حاشا ھەڵنەگر باس دەکات و دەڵێت: ھەڵسوکەوتکردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ ھەرێم بەم شێوەیە، ئاسۆی دوا ڕۆژێکی پڕشنگدار دەبەخشێت بە پێگەی ھەرێم لە داھاتوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاریزمایی و سیاسەتی جەنابی سەرۆک بارزانی.

سەلاح جەلال




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:28

دھۆک-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

 
سوودانی لەبارەی مووچە و بودجەی کوردستان دڵنیایی دایە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:43

دھۆک-KDP.info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە .

 
بابەکر زێباری: ھێزی پێشمەرگە ھەمووی لە دوو دەڤەر کۆدەکرێنەوە

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:36

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی  ھەرێمی کوردستان گوتی "یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتایییە و ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دوو دەڤەر و ١١ فیرقە کۆدەکرێنەوە."

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم کۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:48

دھۆک-KDP.info-  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سه‌ماحه‌تی سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، کرد.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌لسوودانی کۆبوونه‌وه

TUESDAY, 18 NOVEMBER 2025 15:11:31

ھەولێر-KDP.info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact