Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 FEB 2025 12:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یادی سەرکردە و مرۆڤێکی مەزن
| KDP.info


هۆشیار سیوەیلی

ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی سەرکردە و فەرماندە و پێشمەرگەدا. ئەو کۆچی دوایی کرد، بەڵام میراتی ئەو ھێشتا ئیلھام بەخشە بۆ نەوەکانی ئێستا و داھاتووی کوردستان. دڵسۆزی بۆ دۆزی کورد و تێڕوانینی ستراتیژی و کارو دەستپێشخەرییە دیپلۆماسی و ھەوڵە مرۆییەکانی ئەو میراتەن کە بە زیندوویی دەمێننەوە.

ئیدریس بارزانی بە زیرەکی ستراتیژی و توانای بەڕێوەبردنی دۆخی سیاسی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناسرا بوو. ئەو پیاوی ڕۆژە سەختەکان بوو. ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە داڕشتنی سیاسەت و ستراتیجی پارتی دیموکراتی کوردستان و داکۆکیکردن لە دانوستانی ئاشتییانە و ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان. سەرکردایەتی ئەو ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە سەردەمە پڕ ئاژاوەکانی مێژووی کورددا، بەتایبەتی لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵانی ھەشتاکاندا. سەرەڕای ئەوەی دۆخی سەختی ئەو جەنگە ماڵوێرانکەوە، دۆخی نالەبار و تەحەدایەکی گەورەی دروستکردبوو، ئەو بەردەوام بوو لە ھەوڵدان بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ دۆزی کورد و ئاشتبوونەوەی گشتی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

جارێکیان شەھیدی نەمر عەبدوڵڵا ئاغا بۆی گێڕامەوە کە ئەو لە سەردانێکیدا بۆ لای ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەئی کە ئەو کاتە وتاربێژی ھەینی بوو لە تاران، کاک ئیدریس بە وردی باسی دۆخی سیاسی و سەربازی و خوێندنەوەی بۆ داھاتوو کرد. خامنەئی زۆر سەرسام بوو بە شێوازی قسەکردن و شیکردنەوەکانی و دوای تەواوبوونی قسەکانی پێی ووت (دەبێت مەلا مستەفا بە ئاسوودەیی سەری نابێتەوە چونکە کوڕی وەک تۆی ھەیە).

لە دوا ڕۆژانی گفتوگۆکانی نێوان شۆڕش و حکوومەتی بەعس لە ساڵی ١٩٧٤ دا سەدام داوایکردبوو کە ئیدریس بارزانی سەرکردایەتی شاندی شۆڕش بکات. ھەرچەندە بارزانی نەمر پێی خۆش نەبوو چونکە مەترسی گەورە لەسەر ژیانی ھەبوو، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر ڕۆیشتنی بۆ بەغدا کە ئەگەری نەگەڕانەوەی زۆر بوو.

بەرھەمی خوێن و خەباتی ئەو شەھیدە و ھەموو شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و بارزانی نەمر ئەمڕۆ دەچنینەوە. با ئەم دەسکەوتە بپارێزین و باشتر و سەقامگیرترو پێشکەوتووتری بکەین. با گیانی تەبایی و یەکڕیزی قوڵتر بکەینەوە. با پێکەوە ھەرێمی کوردستان بپارێزین و دامەزراو و دەزگاکانی بەھێزتر بکەین.

سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەھیدی ھەمیشە زیندوو کاک ئیدریس و ھەموو شەھیدانی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووه‌وه‌

SUNDAY, 16 FEBRUARY 2025 12:02:24

میونشن-KDP.info- هه‌ر لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/16 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

 
پارێزگار بۆ KDP: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی كۆدەبێتەوە

SUNDAY, 16 FEBRUARY 2025 10:02:38

هه‌ولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گوتی، دوای گەیشتنی شاندی ئیمراڵی بۆ ھەولێر بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و ڕای سەرۆک بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی وەردەگرن و بۆ ئیمراڵی دەبەنەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 22:02:29

میونشن-KDP.info- ھەر لە درێژەی بەرنامەکەیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٢/١٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

پسپۆڕێكی یاسای نێودەوڵەتی بۆ KDP: داھاتوویەکی پڕشنگدار چاوەڕێی ھەرێمی کوردستان دەکات

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 22:02:08

ھەولێر-KDP.info- پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتی پێی وایە کە شێوازی پێشوازی‌ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکاندا ئیعترافێکی زمنیە بە ھەرێمی کوردستان کە ھاوشێوەی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئەمە داھاتوویەکی پڕشنگدار بۆ ھەرێمی کوردستان دیار دەخات.

هه‌فته‌یه‌كی پڕ جموجۆڵ له‌ دیپلۆماسیه‌تی كوردستاندا

SATURDAY, 15 FEBRUARY 2025 20:02:41

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact