ھەولێر-KDP.info- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی1ی2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 12ی1ی2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆڕێت نیمچە هەور.