Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 JAN 2025 06:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ 56 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بارزانی تێدەپەڕێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- شێخ ئەحمەد بارزانی رابەرێكی مەزن و شۆڕشگێڕ  تەژی لە خوداناسی، نیشتمانپەروەری، دادپەروەری، پاراستنی پێكەوەژیان و وەستانەوە لە دژی زوڵم و زۆرداری، ناو و ناوبانگێك كە هەمیشە لە دیرۆكی كورددا بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە. 

خودانێ بارزان (شێخ ئەحمەد بارزانی) لە ساڵی 1896 لە دەڤەری بارزان لەدایك بووە. هێشتا تەمەنی (7) ساڵان بوو كە باوكی، شێخ محەمەد، كۆچی دوایی كردووە. برا گەورەكەی، شەهید شێخ عەبدلسەلام بارزانی جێگیرەوەی باوكی بوو و درێژەی بە خەباتی مروڤایەتی و ئایینی و شۆڕشگێڕی دا. 

دوای ئەوەی لە ساڵی 1914 شێخ عەبدلسەلام بارزانی لەلایەن عوسمانیەكانەوە شەهید كرا، شێخ ئەحمەد بارزانی كە برای بچووكی شێخ عەبدولسەلام بوو، درێژەی بە خەبات و بەردەوامیدان بە رێبازی بارزان دا. ئەوكات تەمەنی شێخ ئەحمەد بارزانی 18 ساڵ بوو.

شێخ ئەحمەد بارزانی كە ئەوكات لە تەمەنێكی كەمی ژیاندا بوو، گەشەی بە ڕێبازی بارزان دا. لە ساڵی (1919) پشتیوانی لە شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید كرد و هەروەها نامەی بۆ شێخ و سەرۆك هۆزەكانی بادینان نارد و هانی دان هاوكاری شێخ مەحموود بكەن و خۆیشی ژمارەیەك پێشمەرگەی بە سەركردایەتیی مستەفا بارزانیی برای نارد بەڵام پێش ئەوەی ئەو هێزە بگەنە دەڤەری سلێمانی، قۆناغی یەكەمی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید كۆتایی پێهاتبوو.

هەروەها سەردەمی پێشەوایەتیی (خۆدانێ بارزان) سەردەمێكی پڕشنگدار بوو لە مێژووی گەلی كوردستان لە شێوازی بەڕێوەبردن دادپەروەری، یەكسانی، لێبوردەیی، ملكەچ نەكردن بۆ داگیركەران و دووژمنان، تەسلیم نەبوون، ئیرادەی پۆڵاین، ڕاستی و دروستی، ڕەوشتبەرزی، ئایین و پێكەوەژیان و ژینگەپارێزی. هەموو ئەمانە لە سەردەمی شێخ ئەحمەد بارزانی كران بە یاسا و رێسا.

لە ساڵی 1931 بەهۆی ناكۆكییەكانییەوە لەگەڵ حكوومەتی ئەوسای عێراقدا، شەڕوپێكدادان لەنێوان هێزی بارزانییەكان و سوپای عێراقدا ڕوودەدات و نزیكەی ساڵێك دەخایەنێت، كە بە شۆڕشی یەكەمی بارزان ناسێندرا و شێخ ئەحمەد رابەرایەتیی ئەم شۆڕشەی كرد. 

لە كانوونی دووەمی ساڵی 1969 باری تەندروستیی شێخ ئەحمەد بارزانی تێكدەچێت و نەخۆش دەكەوێت. لە 9ی هەمان مانگ، بە هێلیكۆپتەر دەگەیەنرێتە بەغدا بۆ چارەسەركردن، بەڵام سەر لەبەیانی 11ی مانگ لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە بەغدا كۆچی دوایی كرد.




دوایین هەواڵەکان

بە بەشداری سەرۆكی حكوومەت سبەی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دەستپێدەكات

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 22:01:08

ھەولێر-KDP.info- سبەی دووشەممە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ٢٠٢٥ لە وڵاتی سویسڕا دەستپێدەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکە بەشدار دەبێت.

 
پشتیوان سادق لەگەڵ کادیرانی لقەکانی ( ٢-١٦-٢٣-٢٤) کۆبووەوە

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 21:01:36

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی سنووری ھەر چوار لقەکانی (٢، ١٦، ٢٣، ٢٤) بەڕێوەچوو.

شاندێکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 20:01:53

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.

مەحمود ئێزدی: لە پارێزگای نەینەوا پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتیمان زۆر باش بەڕێوەدەچێت

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 18:01:53

نەینەوا-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا دەڵێت، "ھەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا زۆر باش بەڕێوەدەچێت و ھەوڵ دەدەین ئەم ھەفتەیە کۆتایی بەپرۆسەکە بێت، لە ئاستی ناوچە تاوەکو مەکتەبی ڕێکخستن ئافرەتی تێدا دەبێت و حیساب بۆ پێکھاتەکانیش دەکرێت". 

"له‌ ئیداره‌ی سۆران 30 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ قۆناغی مۆڵەت پێدانن"

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 18:01:02

سۆران -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایگەیاند، "هه‌ژده‌ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامدراون، 30 پڕۆژه‌ش له‌ قۆناغی پێدانی مۆڵه‌تن". 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact