Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 23 MAR 2025 23:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پشتیوان سادق ناوەڕۆكی کۆبوونەوەكه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ و بزووتنەوەی گۆڕان ده‌خاته‌ڕوو
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگییەكی نەتەوەیی و نیشتمانی و پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان.

لەمبارەیەوەش، د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانکار ڕایگەیاند: "شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ کۆبووینەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکه‌شدا، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار "جەنابی سەرۆک بارزانی" جەختمان کردەوە لەوەی، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسیەکانی براوەی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، لەپێناو پێکھێنانی حکوومەتێکی بەھێزی سەرتاسەری و پەرلەمانێکی کارا، کە لەخزمەت یەکڕیزی نیشتمانی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بێت".

د. پشتیوان سادق له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌شیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: "ئێوارەش لە شاری سلێمانی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووینەوە و گفتوگۆی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم کرا".

د. پشتیوان سادق، ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە "پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکات لەپێناو کۆدەنگی نیشتیمانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردسان".




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی بەشداریی پرسەی پێشمەرگە و تێکۆشەر حاجی میرخان دۆڵەمەری کرد

SUNDAY, 23 MARCH 2025 22:03:09

پیرمام-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی پرسەی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، حاجی میرخان دۆلەمەری کرد و وەک پێزانینێک ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات

SUNDAY, 23 MARCH 2025 22:03:20

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

 
سەرۆک بارزانی: لە ئاهەنگی کۆڵن ڕێبازی دڵسۆزی بۆ وڵات و كوردستانیبوون سەركەوت

SUNDAY, 23 MARCH 2025 21:03:36

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی 3ی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لەبارەی ئاهەنگی نەورۆزی شاری كۆڵنی ئەڵمانیا پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "جێگەی خۆشحاڵییە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی كورد بە جۆش و خرۆشێكی بێ وێنە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری (كۆڵن)ی ئەڵمانیادا كرد."

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی كرد

SUNDAY, 23 MARCH 2025 13:03:22

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاداری 2025 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی کرد، بە سەرۆکایەتیی جان کریستۆف کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ محەمەد حەسەن دەکات

SUNDAY, 23 MARCH 2025 13:03:19

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی، خوالێخۆشبوو (حەسەن محەمەد ڕەسووڵ) لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (محەمەد حەسەن) دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact