Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 22:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی پێشوازى لە شاندێکى (پەسەکە) بە سەرۆکایەتیی (بایرام بوزیەل) کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی، لە بارەگاى مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، پێشوازى لە شاندێکى پارتى سۆسیالیستى کوردستان (پەسەکە) بە سەرۆکایەتیی (بایرام بوزیەل) سەرۆکى گشتیى پەسەکە و شاندى یاوەرى کرد.

لە دانیشتنێکدا، فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی، بە ناوى سەرکردایەتیى سیاسیى پارتییەوە، بەخێرهێنانى شاندى میوانى کرد و تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئەمڕۆى کوردستان بە تایبەتى و عێراق و ناوچەکە بە گشتى و ڕەوشەکەى بە هەستیار وەسف کرد.

لە دانیشتنەکەدا، فازڵ میرانی دووپاتى کردەوە، کە لێکتێگەیشتن و ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕا لەگەڵ یەکتر، دەبێتە هۆى زاڵبوون بەسەر کێشەکان و نەهێشتنى ناکۆکییەکان.

هەروەها میرانى پوختەیەکی لەسەر پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان پێشکەش کرد و بە هەڵبژاردنێکى سەرکەوتووى لە قەڵەم دا، جەختیشی کردەوە، کە ئەم هەڵبژاردنە جێگاى شانازییە بۆ خەڵکى کوردستان لە سەرتاسەرى ناوچەکە و جیهاندا.

ڕاشیگەیاند، خەڵکى هەرێمى کوردستان بڕیارى خۆى دا و دەبێت ئێستا لایەنە براوەکان دەست بە پێکهێنانی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بکەن.

سەبارەت بە ڕەوشى ناوچەکەش، فازڵ میرانى تەئکیدى کردەوە، کە ناوچەکە بە بارودۆخێکى نالەباردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان بە بەرپرسیاریەتی و ژیرانە هەڵسوکەوت لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکەن بۆ پاراستنى ڕەوشى ناوچەکە و دووپاتیشی کردەوە، کە پارتى لەگەڵ چارەسەرکردنى کێشەى کوردە لە تورکیا بە شێوەى ئاشتیانە و دیموکراسى.

میرانی، پەیوەندییەکانی لە نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پەسەکەدا بە مێژوویى و سەرکەوتوو وەسف کرد و هیواى خواست ئەم پەیوەندیانە بەرەو پێش بڕۆن و لە خزمەتى هەردوولادا بن.

لەلاى خۆیەوە، (بایرام بوزیەل) سەرۆکى گشتیى پەسەکە، بە ناوى خۆى و شاندەکەوە سوپاسى سەرکردایەتیى سیاسیى پارتیى کرد بۆ پێشوازیکردنیان و ڕەخساندنى ئەم دیدارە و پیرۆزبایى لە پارتى کرد بە بۆنەى سەرکەوتنى لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و تەئکیدی کردەوە، کە هەرێمى کوردستان ڕوویەکى شارستانیی پێشانى جیهان دا و ئەمە جێگاى دڵخۆشیى هەر کوردێکە لە هەر شوێنێکى جیهاندا بێت.

هەروەها (بایرام بوزیەل) دووپاتى کردەوە، کە (پەسەکە) لەگەڵ چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەى کوردە لە تورکیا و هەرچى پێویست بێت بۆ ئەم مەبەستە (پارتى سۆسیالیستى کوردستان - پەسەکە) ئامادەیە و درێغى ناکات. هیواشى خواست کوردستان هەر لە سەرکەوتن و پێشکەوتندا بێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact