Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 18:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھیوا ئەحمەد بۆ KDP: ڕێکەوتی سەردانەكە دیاری نەکراوە.. پارتی ئەو مەرجانەی ھەیە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ‏‎بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی ئاشکرای دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی دەست بە دانوستان بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکات. دەشڵێ: سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە 'مێپس' ڕایگەیاند: لە نێوان ھەموو لایەنەکاندا دەست بە گفتوگۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی ھەرچی زووترە پەرلەمان دەستبەکار بێ و ھەنگاوەکانی تریشی بەدوادا بێت، ئومێدەوارین ھەمووتان پشتگیریمان بکەن بۆ ئەوەی لە داھاتوودا (یەک ھەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت و یەک ھێزی پێشمەرگە) لە کوردستان ھەبێت.

‏‎ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ‏‎بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "پارتی لیژنەی دانوستانی پێکھێناوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنەکان و بە زووترین کات دەست بە دانوستان دەکەین لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، ڕێکەوتی سەردانی لایەنەکان دیاری نەکراوە، بەڵام لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ئەو دانوستانانە بەڕێوە دەچن.

ھیوا ئەحمەد مستەفا گوتیشی، "سەردان و دانوستان لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەبێت، گوێ لە لایەنەکان دەگرین بزانین ئەوان بۆچوونیان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێ چییە.

پەیوەست بە مەرجەکانی پارتیش، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان گوتی: "پارتی ھەر ئەو مەرجانەی ھەیە کە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بۆ کردووە، "یەک حکوومەت یەک پەرلەمان، یەک ھەرێم و یەک ھێزی پێشمەرگە"، دەمانەوێ حکوومەتێک دروست بکرێت خەڵک ھەست بەوە بکات حکوومەتێک ھەیە نەک چەند حکوومەتێک، ناکرێت حکوومەت لەناو حکوومەت ھەبێت، دەبێ بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکوومەت، بۆ ھەموو ناوچەکان بێت. 

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact