Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 22 MAY 2025 23:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنه‌ری حکوومەتی هه‌رێم لە ئەمەریکا، کارى لەپێشینەیان بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو
| KDP.info


واشنتن-KDP.info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئەمەریکا رایگه‌یاند: ئێمه‌ ئه‌زموونێكی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هەیە و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكاش، په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ و دۆستانه‌یه‌ و لایه‌نی جۆراوجۆری سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و مرۆیی هه‌یه‌ و به‌های هاوبه‌شمان زۆرن تا كاری زیاتریان له‌سه‌ر بكه‌ین.

تریفه‌ عه‌زیز، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: لە ئیدارەى ڕابردووى سەرۆک ترەمپ، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا پەیوەندییەکى بەهێزى دیپلۆماسیى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان هەبوو، کە جەختی دەکردەوە لەسەر دیالۆگى ستراتیژى و پێشکەشکردنى پشتگیریى پێویست لە شەڕى بەرەنگاربوونەوەى داعش. ئێمە هیوادارین کە سەرۆک ترەمپ بەردەوام بێت لە جەختکردنەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر بۆ پاراستنى سەقامگیریى ناوچەکە.

تریفه‌ عه‌زیز هه‌روه‌ها گوتی: حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى دەکات لە هەماهەنگیى زیاتر لە بوارى وزە، بەرژەوەندیى هاوبەش هەیە کە هانمان دەدات بۆ فراوانکردنى پەیوەندیى ئابوورى و پەرەپێدانى سەرچاوەکان. لە کاتێکدا پرسەکانى ناوچەکە لەوانەیە کاریگەرییان لەسەر داینامیکە سیاسییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەبێت، ئێمە پێشبینى دەکەین پەیوەندیى نێوان ئەمەریکا و حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە بەهێزی بمێنێتەوە و بەردەوامیى هەماهەنگى لەنێوان هەردوولادا و بەرنامەى کارى لەپێشینەى نوێنەرایەتیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا لەگەڵ ئیدارەى سەرۆک ترەمپ، جەخت دەکاتەوە لەسەر زیاتر قووڵکردنەوەى پەیوەندییەکان، لەنێوانیاندا هەماهەنگیی ئاسایش و بەردەوامیى پشتگیریى سەربازى، بەشداریى ئابوورى و پشتگیرى و هاوکاریى مرۆیى، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پاراستنى سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و عێراق بە گشتى.

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه‌: حکوومەتى هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکى لەمێژیینەى درێژخایەن و پۆزەتیڤى هەبووە لەگەڵ هەردوو ئیدارەى کۆمارییەکان و دیموکراتەکان. ئێمە سوپاسى ئیدارەى سەرۆک بایدن دەکەین بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانیان و هاوکات دەڕوانینە زیاتر بەهێزکردنى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیدارەى داهاتووى سەرۆک ترەمپ و حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش پابەندە بە هاوبەشێتیى ستراتیژى لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، بە لەبەرچاوگرتنى گرنگیى سەقامگیریى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەوڵ دەدات بۆ بەردەوامیدانى ئەو پەیوەندییە دووقۆڵییە پتەوەى کە هەیە، بە تایبەتى پشتگیریى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بۆ ئاشتى و ئاسایشى ناوچەکە.

هەروەها ئێمە پێشبینى دەکەین بنەما هاوبەشەکانمان زیاتر بکەین لە ڕووى خۆشگوزەرانیى ئابوورى و سەربەخۆیى وزە، کە هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەى ئیدارەى سەرۆک ترەمپ.  حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت لە هاندان کە ئەمەریکییەکان وەبەرهێنانى زیاتر لە کوردستان بکەن و هەروەها فراوانکردنى هەماهەنگیى ئابوورى، ئەمەش بە تیشک خستنەسەر تواناکانى هەرێمى کوردستان وەک ناوچەیەکى سەقامگیر و دەوڵەمەند لە وزە لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.

 

سه‌لاح جه‌لال

 




دوایین هەواڵەکان

ئەم پشتیوانیەی ئەمڕۆ هەوڵی بێوچانی سەرۆکی حکوومەتە

THURSDAY, 22 MAY 2025 22:05:23

کەنعان خەیلانی

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

THURSDAY, 22 MAY 2025 21:05:00

واشنتن-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازیی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.

 
مەسروور بارزانی: واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان لە بواری وزە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقە

THURSDAY, 22 MAY 2025 21:05:00

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەڵێت، واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان لە بواری وزە، لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستان و ھەموو عێراقە، ھەروەھا بۆ ئەوەیە تا خزمەتگوزاریی زیاتر بگەیەندرێتە ھاووڵاتییان.

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە

THURSDAY, 22 MAY 2025 21:05:00

واشنتن-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ئەمەریکا لە واشنتن، لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە دھۆک بە ھەزاران ھەلی کار بۆ خەڵک دەڕەخسێندرێت

THURSDAY, 22 MAY 2025 19:05:31

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند "ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی کشتوکاڵە، بە تایبەت ھەڵکەندنی پەتاتە، بۆیە زیاتر لە ٢٠ھەزار ھەلی کار بۆ خەڵکی پارێزگای دھۆک رەخساوە." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact