Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 17:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی سەندیکای پزیشکان: سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەین هەموو کات هاوکاریی و پاڵپشتی کردووین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤، د. باساک بەرزنجی، سەرۆکی کۆنگرە و سەرۆکی سەندیکای پزیشکان، لە ١٠یەمین کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ورەمان پێدەدات، کە بەردەوام بین و دەست لە ئاواتەکانمان ھەڵ نەگرین.

سەرۆکی کۆنگرەکە دەڵێت: "سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەین کە ھەموو کات لەگەڵماندایە و ھاوکاریی و پاڵپشتی کردووین بۆ ئەم کۆنگرەیە".

د. باساک بەرزنجی دەشڵێت: "ئەمڕۆ پزیشکان لە تاراوگە و شارە جیاوازەکان لێرە کۆبوونەتەوە، کە زۆربەمان لە زۆر کۆنگرە و وڵاتانی جیاواز بەشدار بووین، بەڵام کۆنگرەی ئەمڕۆ جیاواز و تایبەتە".

باساک بەرزنجی باسی لەوەشکرد: "ئەمڕۆ ئێمە وەک پزیشکی کورد دڵمان خۆشە، دڵنیام سەرۆک بارزانیش لە ئێمە دڵخۆشترە، کە دەبینێت ھەموو پزیشکان لێرە کۆبوونەتەوە، تا لە ئاستی بەرزی زانستیی ئەوەی لە توانایاندایە پێشکەشی کوردستان و گەلەکەی بکەن".

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ ١٠یەمین کۆنگرەی پزیشکانی میزۆپۆتامیایە، یەکەمجارە لە ھەولێر ساز دەکرێت، مەبەست لەم کۆنگرانە ئەوەیە کە ئەو پزیشکانەی لە بابەتی خۆیان گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز، گۆڕینەوەی ڕای زانستیی پزیشکان و ھاوکارییی یەکتری لەگەڵ دانانی بناغەی زمانی کوردی لە بواری پزیشکیی، پێشکەش بکرێت".




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact