Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 23:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەبۆنەی (٦٣)یەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول مەکتەبی سیاسی پارتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٦٣)یەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، ھاوکات لە بەیاننامەکەدا مەکتەبی سیاسی پارتی جەخت لە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازادانە دەکاتەوە کە بڕیارە لە ٢٠-١٠-٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت.

دەقی بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمڕۆ (٦٣) ساڵ بەسەر ھەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تێدەپەڕێت، ئەو شۆڕشەی بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر پێشڕەوی پارتیمان ھەڵگیرسا و مێژوویەکی نوێی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد تۆمارکرد.

دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوول لەو سەردەمە دژوار و سەختەی ئەوسا بایەخ و کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر بزاڤی ڕزگاریخوازی و نەتەوەیی و نیشتمانیمان، لەبەرئەوەی وەک پێویستییەکی مێژوویی و دیرۆکی بەرپابوو، ھەروەھا شۆڕش سەلماندی، کە ڕەگوڕیشەی ئیرادە و ورەی پۆڵایینی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەبن نایەن و تا بەدیھێنانی ئامانجەکانمان کۆڵ نادەین.

شۆڕشی مەزنی ئەیلوول وەک جووڵانەوەیەکی سیاسی تایبەتمەندی خۆی ھەبوو چونکە تەنیا سیاسی و چەکداری نەبوو، بەڵکو کۆمەڵایەتی و فیکری و ڕۆشنبیری و پێگەیاندن و تەندروستی و دروستکردنی بڕوابەخۆبوونیش بوو، بۆیە خاوەن مۆرکێکی جیاواز بوو بەجۆرێک دڕکی بە شەوەزەنگی زۆرداری و نەھامەتی دا و، ترووسکایی ئاسۆی بەدیھێنانی مافەکانی گەلەکەمانی لێ بەدیکرا.

دەنگ و پەیامی شکۆداری شۆڕشی ئەیلوول ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەی فرە ئایین و نەتەوەیی کوردستانی و کولتووری شۆڕشگێڕی کوردایەتی و ڕەسەنایەتی بوو، لەسەرینی ئەمەوە شۆڕشێکی درێژخایەن و مەزن و سەرتاسەری بوو، لەو ڕێگەیشدا قوربانییەکی بێشووماری پێشکەش بە خاک و نەتەوە و کێشە ڕەواکەمان کرد.

بەرنامە و داواکاری و خواستی شۆڕشی ئەیلوول ھەمیشە لە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نەتەوەکەمان و خەڵکی کوردستان بە گشتی خۆی دەبینییەوە و ھەرگیز لەسەر ئەو ڕێچکە و ڕێبازە لای نەداوە و نەک لە پیلانگێڕی و ناپاکییەکان سازش و سڵی نەکردووە، بەڵکوو سوورتربووە لەسەر جۆشدان و ڕابوونی سیاسی و ئابووریی و کولتووری ھۆشیاربوونەوە و گەیشتن بە ئامانجەکانی.

لەلایەکی دیکەوە شۆڕشی ئەیلوول وەک ڕووداوێکی گرنگ ڕۆڵ و سەنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی بۆ قۆناغێکی سیاسی پێشکەوتووتر گواستەوە بە جۆرێک لەسەر گۆڕەپانی سیاسی نێوخۆیی و جیھانیدا ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕییە وەک ھێزێکی کاریگەر و خاوەن بڕیار ڕۆڵی شیاوی خۆی بگێڕێت و چەندین دەستکەوتی گرنگ و مێژووییش بەدیبێنێ لەوانەش: ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

ھەروەھا شۆڕشی مەزنی ئەیلوول سەرتاسەری کوردستانی کردە یەک و ھەموو سنوورە ناوچەیی و ئایینی و مەزھەبیەکانی ڕووخاند و تەواوی گەلی کوردی لە چوارچێوەی ھێزی بەرھەڵستکاری دژ بە دیکتاتۆریی و ملھوڕی یەکخست.

ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین وەک ھەمیشە جەخت لە سەر ڕێبازی ڕەگداکوتاوی کوردایەتیی و نەتەوەیی و پارتایەتیمان بکەینەوە بۆ پتەوکردنی ھەماھەنگی و ھاوگوتاری سیاسی و ھاوھەڵوێستی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکان و پاراستنی قەوارەی دەستووری و یاسایی ھەرێم و دەسکەوتەکانمان.

لەم یادە پیرۆزەدا لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، جەخت لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازادانە دەکەینەوە کە بڕیارە لە ٢٠-١٠-٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت، لەلایەکی ترەوە داواکارین و بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ دەکەین، بە جێبەجێکردنی دەستوور و ڕێککەوتنە سیاسیی و ئیدارییەکان، بەتایبەت کێشەی مووچە و بوودجەی ھەرێمی کوردستان.

لەم دەرفەتەدا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە لەسەر سیاسەتی دروست و واقعبینانەی سەرۆک (مەسعود بارزانی) و پارتیمان کە لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمانەوە سەرچاوە دەگرن و لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و ھاوسەنگیی و دەستێوەرنەدان بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیرییە بۆ ھەموو لایەک.

لە بیرەوەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ھەمدیسان بەڵێن و ئەمەکداری بۆ خوێن و گیانی شەھیدە نەمرەکانمان دووپات دەکەینەوە، کە لەسەر ھەمان ڕێبازی کوردایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانیمان پێکەوە و بە خۆڕاگرییەوە بەردەوام بین.

لەم یادە مەزنەدا پیرۆزباییەکی گەرم لە جەماوەری دڵسۆزی کوردستان دەکەین، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھیدانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و سەرجەم شەھیدانی ڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆیی کورد و کوردستان دادەنوێنین، سڵاو و رێز لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدە نەمرەکانمان، سڵاو لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

سڵاو لە بیرەوەری(٦٣) ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول. 

سڵاو لە گیانی پاکی بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد.

بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

ھەمیشە گەلەکەمان سەربەرز و کوردستانیش ھەر ئاوەدان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact