ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و ھاوڕێیانی ملازم خدر "یەکێک لە قارەمانانی شەڕی ھەندرێن دەکات."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "بەخەم و پەژارەی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و نەتەوەیی نوعمان عەلوان سوھەیل ئەلتەمیمی (ملازم خدر)، سەرۆکی رێکخراوی پشتیوانانی شیوعییەکانی عێراقمان پێگەیشت.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی دا ھاتووە: "کۆچکردوو تێکۆشەرێکی حیزبی شیوعی عێراق و یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی شەڕی ھەندرێن لە ساڵی ١٩٦٦ لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناو عێراقێکی دیموکرات تەرخانکرد و بووە جێگەی رێزی ھەڤاڵ و سەرکردە نیشتمانییەکانی کورد و عێراق."
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکات: "بەشداری خەم و پەژارەیانین، داوا لە خوای گەورە دەکەین کە گیانی پاکی بخاتە بەر بەزەیی و میھرەبانیی خۆی."