کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی ٣ی پارتی باس لە بەربژێری پارتی دەکات بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک و ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ھەموو لایەنەکان حەقی ئەوەیان ھەبێت کاندیدان ھەبێت بۆ پارێزگار بەڵام پارتی نەیبێت، بۆیە ئێمەش بەفەرمیی کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت.
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارماندا بەفەرمیی کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت و ناوەکەشی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە یەکلا دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پارتی دەست دەکات بە گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەکان و دەبێت کاندیدی پارێزگار ٩ دەنگی ئەنجوومەن بەدەست بھێنێت و وەک پارتی مافی خۆمانە کاندیدمان ھەبێت و پارێزگاری ئەو شارە وەربگرین".
ھاوکات ڕاشیگەیاند: "بۆ ھیچ کەسێک نییە لە بەغداوە بەبێ گەڕانەوە بۆ لیستە براوەکان کاندید دیاری بکات بۆ کەرکووک و وەک پارتی کەسێکی کەرکووکی دڵسۆزی ئەم شارە دادەنرێت".