سلێمانی-KDP.info- عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - ڕاپەڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه پارێزگاری كه‌ركووك به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه دانانرێت، پارتیش له گفتوگۆدایه و ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئەمڕۆ ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٤، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی لە ئەرکی نوێیان وەک بەرپرسی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، عەلی حوســـێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە یاوەریی (سانا‌و فەرەیدوون جوانڕۆیی و دیاری حوسێن) یاریدەدەرانی بەرپرس و بەڕێز (شێخ فازڵ و کاک فازڵ ڕەئووف) و بەرپرسی بەشەکان، سەردانی مەکتەبی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتییان کرد و لەلایەن شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی ئەنجوومەن و ئه‌ندامانی ئەنجوومەنەوە پێشوازی کران.
دواتر عه‌لی حوسێن، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: "ئاساییه له كوردستان حزبی جیاواز و بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له پێناوی خه‌ڵكی كوردستاندا كۆمان ده‌كاته‌وه، له‌باره‌ی پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه، ئه‌و بابه‌ته ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێمی كوردستان مادده‌ی 140 له كه‌ركووك و خانه‌قین و مووسڵ و شنگال دەگرێتەوە، کە ئه‌و ناوچانه پێكه‌وه گرێ دراون و به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به ناوخۆمانه‌وه هه‌یه و به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به حزب و لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه، كه دیدگای ئه‌وان چۆنه، ئه‌م بابه‌ته‌ش به ته‌نیا به یه‌ك لایه‌ن چاره‌سه‌ر ناكرێت".
عەلی حوسێن گوتیشی: "وه‌ك پارتی و یه‌كێتی و حزب و لایه‌نه‌كان، ناتوانین له‌و ناوچانه به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌و بابه‌تانه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش بەته‌نیا ناتوانین، بەڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دانیشتیمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگارێكی كوردی نیشتیمانپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆ بۆ کەرکووک دابنرێت، كه گوزارشت له كوردێكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و شاره بكات، به‌ڵام نه‌مانتوانی".
دەشڵێ: "هه‌ر كاتێك پێویست بێت، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كرێت و گرفتێك نییه تا كۆبوونه‌وه نه‌كرێت".
له‌باره‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "كۆمسیۆن كاری خۆی ده‌كات و به‌رده‌وامه، هه‌تا ئێستاش كاره‌كان به ڕێكوپێكی به‌ڕێوه چوون و هه‌مووشمان پابه‌ندین به كاته‌كه‌ی كۆمسیۆن و ڕێنماییه‌كانەوە".
ڕوونیشی کردەوە: "په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دیموكراتی بێت و ڕێز له ده‌نگی هاووڵاتی بگیرێت و ئێمه نه‌ك پارتی و یه‌كێتی بەتەنیا، بەڵکو سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێزی ده‌گرین و ده‌بێت خه‌ڵك ناوبژیوان بێت بۆ بڕیاردان له ئاینده‌ی كوردستان و ده‌نگدان به‌و لایه‌نانه‌ی كه پێیان وایه له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندان و به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌م قۆناغه هەڵدەگرن".
له‌باره‌ی سه‌رۆكی لیستی پارتی له دهۆك، كه باس له دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: "ئه‌مه په‌یوه‌سته به ڕێكاره‌كانی كۆمسیۆنەوە، چونكه هه‌ندێك كه‌س بایۆمه‌ترییەکەی ڕه‌نگه له شوێنێكی دیكه بێت، یان ڕه‌نگه ڕێنمایی كۆمسیۆن نه‌یگرێته‌وه هه‌تا 5ی8 تا ناوه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن، ڕه‌نگه گیروگیرفتی دیكه‌ش بۆ هه‌ندێك ناوی دیكه دروست ببێت، به تایبه‌ت له ڕووی بایۆمه‌ترییەوە".
