ھەولێر -KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێز ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".
ئەمڕۆ سێشەممە 16/7/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو كردەوە و دەڵێت: "هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێز ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن."
سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش داوە: "هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیاریەتیی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە."