Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 JUN 2025 18:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

محسن نایف" سەرکەوتنی لیستی پارتی، سەرکەوتنی ھەموومانە"
| KDP.info


کاندیدی ژمارە ٤٩ی پارتی لە پارێزگای نەینەوا پێی وایە، گرینگە لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سەرکەوێ و دەشڵێ، سەرکەوتنی لیستی پارتی سەرکەوتنی ھەموومانە بۆ خزمەت کردنی خەڵکی پارێزگاکە.

محسن نایف، کاندیدی ژمارە ٤٩ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" پارتی ھێزی جەماوەرە و بۆ ئێمە شەرەفێکی گەورەیە کاندیدی لیستی پارتی بین، ئێمە بە سرۆشت وا پەروەردەکراوین مەبەستی سەرەکیمان سەرکەوتنی لیستی ١٩٧ی پارتیە لە نەینەوا پێش ئەوەی کار بۆ خۆمان بکەین وەک کاندید کار بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دەکەین، چونکە ئەگەر پارتی سەرکەوت مانای وایە ھەموومان سەرکەوتین.

کاندیدی پارتی لە نەینەوا گوتیشی" تەنیا لە ھۆزەکەی ئێمە نزیکەی ٢٤ ھەزار دەنگدەر ھەیە و زۆربەشیان بەڵێنی ئەوەیان پێداوین دەنگیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت، ئەو پشتگیریەی لە دەڤەری شنگال بەگشتی و ناوچەی ئێمە لە لیستی پارتی دەکرێت لەھیچ لایەنێکی دیکە ناکرێت.
محسن نایف ئاماژەی بۆ ئەوەکرد"ئەگەر بچینە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوە گومانی تێدا نیە چەند خالێک ھەن بۆ ئێمە کاری لەسەر بکەین ئەوانیش، جێ بەجێکردنی رێکەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا، چونکە دەبێتە چارەسەری زۆر کێشە، ھەروەھا  کێشەی سەرەکی خەڵکی ئەو ناوچانە نەبوونی دەرفەتی کارە، لەبەر ئەوە ئێمەیش دامانناوە کار بکەین بۆ کەم کردنەوەی رێژەی بێکاری و ئەو ناوچانەی کەمتر پڕۆژەیان بۆ ئەنجامدراوە ئەو جیاکاریە نەھێڵین.
قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (فەرھاد محەممەد) سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 13:06:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

 
ساڵیادی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە

THURSDAY, 19 JUNE 2025 12:06:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٩، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی٢ و ژمارەیەکی تر لە ھاوڵاتییان، لە گۆڕستانی بێش بەرماغ لە گەڕەکی تەیراوەی ھەولێری پایتەخت لە ڕێورەسمێکدا یادی ٧٨ ساڵەی لە سێدارەدانی شەھید خەیروڵڵا عەبدولکەریم و ھەڤاڵانی کرایەوە و تاجەگوڵینە لە سەر گڵکۆی شەھید خەیروڵڵا دانرا‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact