ههولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی رووداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە.
لە پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستیەکان ئاشکرا بکرێن".
مەسروور بارزانی، راشیگەیاندووە: "سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
ڕووداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین. پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستیەکان ئاشکرا بکرێن.
سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان