نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری دێرینی گه‌لی كوردستان باس له ڕاپه‌ڕینی گه‌نجانی كه‌ركووك ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو ئه‌وه‌ی كرا له كه‌ركووك ده‌رئه‌نجامی زوڵم و سته‌م بووه له كوردی ئه‌و ناوچانه كراوه.
له‌م باره‌وه د.ناسیح غه‌فوور، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: سڵاو ڕێز بۆ گیانی ئه‌و چوار قاره‌مانه‌ی گه‌لی کوردستان له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوا خۆیان كرده قوربانی كورد و كوردستان، سڵاو رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌نج و خوێنگه‌رمانەی ڕاپه‌ڕینیان كرد له دژی زوڵم و زۆرداری، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك كرا ڕاپه‌رین بوو و له‌مێژه كه‌ركووك گیرۆده‌ی ئه‌و سیاسه‌ته نادروسته ناڕه‌وایه‌یه به‌رانبه‌ر به كورد، له‌م دواییانه به‌رانبه‌ر به توركمانه‌كانیش ده‌كرێت، له 30یه‌كانه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت كه‌ركووك ته‌عریب بكرێت له‌دوای شه‌شته‌كانیشه‌وه دووباره ته‌عریب له‌سه‌ر شاره‌كه به‌رده‌وام بوو، به‌داخه‌وه له‌دوای 2003 ئێمه وه‌ك كورد وامان وێناكرد هاوبه‌شین له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و دوای ڕژێمی به‌عس، ئومێدمان وابوو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ببێته ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی و دان به‌مافی گه‌لی کوردستان داده‌نێت، به‌داخه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م قۆناغە یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌موویان له‌سه‌ر شانی ئێمه بوونه سه‌رۆك وه‌زیران و شیعه‌كان ته‌مه‌ننایان ده‌كرد وه‌ك كورد بگه‌نه ئاواتی خۆیان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌وان هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌چی ده‌یانه‌وێت بمانچه‌وسێننه‌وه.
گوتیشی: ئێمه عێراقمان دووباره بونیادنایه‌وه، نوێنه‌رانی كورد به‌شداربوون له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور و پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه‌چی ئیستا زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان لایه ده‌ستیان كردووه به چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له كه‌ركووك له‌دوای 16ی ئۆكۆتبه‌ر جۆرێك له حوكمڕانیان دروست كردووه ڕۆژانه سوكایه‌تی به گه‌نجی كورد له كه‌ركووك ده‌كرێت و سوكایه‌تی به‌ئاڵای كوردستان و په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه ده‌كرێت، وێڕای ئه‌وه هاتوون كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ناوی خۆپیشاندان به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ڕێگای سه‌ره‌كی خه‌ڵكی كه‌ركوكیان گرتووه و ده‌شیانه‌وێت ئێمه قسه نه‌كه‌ین، بۆیه ئه‌وه‌ی كرا له كه‌ركووك ده‌رئه‌نجامی زوڵم و سته‌م بووه و به‌داخه‌وه گوتارێكی ناوخۆیی هه‌یه ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ی خۆپیشاندان و ناڕەزاییه‌كان كه‌م بكاته‌وه یان بچووكی بكاته‌وه بۆ باره‌گاكانی پارتی، بابه‌ته‌كه ته‌نیا باره‌گا نییه ئه‌وه‌تا گه‌نجێكی كه‌ركوك ده‌ڵێت هه‌ر ماڵێكی كه‌ركووك باره‌گای پارتی و بارزانییه، بابه‌ته‌كه له‌وه ده‌رچووه له ڕوانگه‌یه‌كی حزبییه‌وه سه‌یری بكرێت، ئه‌مه ده‌رهاوێشته‌ی زوڵم و سته‌مه جیا له‌وه‌ش ئێستا پارتی له‌و شاره ده‌كرێته ئامانج بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له كه‌ركووك نه‌بێت و ڕێگا نه‌درێت پارتی وه‌ك حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شاره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و حزبانه‌ی له‌دوای 2017 كه‌ركووكیان جێهیشتووه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شاره و ناكرێت هێزی ئه‌منی به‌ناوی حكوومه‌تی عێراقه‌وه هه‌ر ڕۆژه‌و باره‌گایه‌كی پارتی له‌و شاره داگیر بكه‌ن، دواتر بۆ ده‌بێت پارتی له هه‌موو شاره‌كانی عێراق باره‌گای هه‌بێت به‌س نابێت له كه‌ركووك باره‌گای هه‌بێت؟ دواتر بڕیارێكی ناشه‌رعی دراوه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕالییه‌وه له‌سه‌ر باره‌گاكانی پارتی، باشه چۆن ده‌كرێت دادگای باڵای عێراق سكاڵا له كه‌سانێك وه‌ربگرێت له‌دژی پارتی كه خۆی به‌شێكه له دروستكردنی ئاژاوه له كه‌ركووك، به‌داخه‌وه ئێستا گه‌له‌كۆمه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه لێیبده‌ن به‌س ناتوانن، پارتی جه‌ماوه‌رێكی خۆرسكی هه‌یه قه‌ت ڕێگا ناده‌ن پارتی ئازاری به‌ركه‌وێت ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك خۆپیشاندانی ده‌كرد ده‌یگوت بژی پارتی و بارزانی لایه‌نگری یه‌كێتی و حزبه‌كانی دیكه بوون .
ده‌شڵێت: تێناگه‌م بۆچی له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی چادر هه‌ڵده‌درێت، به چ حه‌قێك دوای 6 ڕۆژ له ڕێگه‌گرتن له ڕێگای سه‌ره‌كی "كه‌ركووك _ هه‌ولێر" كه‌چی حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانی خۆپیشانده‌ران لابدات، دواتر كه خوێنی كه‌ركووكییه‌كان ڕژا ئینجا هاتنه سه‌رخه‌ت! باشه ئه‌و حزبانه‌ی ئێستا له كه‌ركووك كه‌وتونه‌ته دژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچی خۆیان نه‌یانتوانی ئه‌و ڕێگریانه لابده‌ن، به‌شی زۆری ئه‌و حزبه عه‌ره‌ب و كوردیانه ده‌ترسن پارتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك چونكه ده‌زانن ئه‌وه‌ی به‌رگری له خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كات پارتی دیموكراتی كوردستانه.