هەولێر -KDP.info- دواتی گفتوگۆ له نێوان سه‌ركردایه‌تیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه پێك هاتوون له حزبه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه لایه‌نه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌میان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌قی ڕێككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له‌سه‌ر پرۆژه‌بودجه‌ی عێراق بۆ لێژنه‌ی داراییی ناردووه و سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی كه زیاده‌ن له ده‌قه‌كه ده‌بێت لا ببرێن.
"ئه‌وه‌ی كرا له لێژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق گورزێك بوو بۆ لێدان له هه‌ردوو حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و مه‌سرور بارزانی، ئامانج لێی ئه‌وه بوو كه ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كرێت و دۆخی عێراق به‌م شێوه‌ی ئێستا بمینێته‌وه و كوردستانیش تووشی قه‌یرانێک بێت كه دواجار ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، هه‌ندێك حزب كه ئه‌م پرسه وه‌ك قۆڵبادان پێشان ده‌ده‌ن و ده‌بێت خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی بده‌ن." ئه‌مه قسه‌ی سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان.
زیاتر قسه‌ی كرد و گوتی: هیشتا كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه بۆ ئه‌و تهعدیلاتهی كه له به‌شه‌بودجه‌ی كوردستان له پرۆژه‌بودجه‌ی عێراق كراوه، بۆ ئەوەی ڕاست بكرێته‌وه هه‌ر چۆنێك بێت هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌قه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هاتووه (مه‌به‌ست له ده‌قه‌كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی 2023ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا."
پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی عێراق کە بۆ سێ ساڵە (2023، 2024 و 2025)، قەبارەی ساڵانەی زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، لەو بڕەش زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە، به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌م خاڵانه جێگیر کرابوون، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق له ڕۆژی 25ی 5ی 2023 به به‌شداریی دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دژهبودجهی كوردستان كۆمه‌ڵێک مه‌رج و خاڵیان له‌سه‌ر پرۆژه‌بودجه‌ی كوردستان فه‌رز كرد كه ناڕازیبوونی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه و دواجار هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م گۆرانگارییهیان به پێشلكردنی بنه‌ماكانی رێككه‌وتن لێك دایه‌وه، بەپێی گۆڕانکارییەکە؛ دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەبێ کێڵگەکانی ناوچە کوردستانییەکانی کەرکووک و نەینەوا ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، گۆڕانکاریی دووەم بریتییە لەوەی ئەو نەوتەی ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت، مەرج نییە هەر بۆ هەناردەکردن بێت، بەڵکوو دەتوانرێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستیی نێوخۆ لە سووتەمەنییش بەکار بهێندرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر پارێزگایه‌ك نیگه‌ران بوو له به‌شه‌بودجه ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ له به‌غداوه مامه‌ڵه بكات، دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌هۆی نیگه‌رانیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه دوا که‌وتووه تا ئه‌مڕۆ 4ی 6ی 2023 و نازانرێت كه‌ی بودجه دێته په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له به‌شه‌بودجه‌ی كوردستان كراوه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
سیپان شێروان زیاتر له‌و باره‌وه قسه ده‌كات كه چیی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه بچێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، گوتی: "حكوومه‌ت لایه‌نی جێبه‌جێكاره، ئه‌و پرۆژه ده‌نێرێت بۆ په‌رله‌مان په‌رله‌مان، دوو كاری هه‌یه: یه‌كه‌م شه‌رعیه‌ت بداته ئه‌و رێككه‌وتنه كه له چوارچێوه‌ی بودجه كراوه دووه‌م ده‌بێت حكوومه‌ته‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێیان بكه‌ن، به‌داخه‌وه كۆمه‌لێك كه‌سی گێره‌شێوێن هاتوون ده‌یانه‌وێت فه‌رزی ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ردوو حكوومه‌ت و رێككه‌وتن بكه‌ن، و ئه‌و زیادانه‌ی كراوه له‌دژی هه‌موو پره‌نسیب و رێككه‌وتنێكه كه كراوه و له‌دژی ده‌ستووریشه ئه‌و زیاده‌ی كردوویانه، من تێ ناگه‌م ئه‌وه كه‌ی كاری بودجه‌یه بێت بڕیار بدات كه حكوومه‌ت خۆی پاره بداته هه‌رێمی كوردستان، یان مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌ك بكات مادام ئێمه په‌رله‌مانمان هه‌یه و قانونمان هه‌یه به‌پێی قانوون ده‌ڵێت به‌شه‌بودجه به‌پێی ژماره‌ی پارێزگا و هه‌رێمه‌كان دابنرێت ئه‌و پاره‌ی كه باسی پارێزگا غه‌یره پابه‌ندییه‌كان كراوه که هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، هه‌رێمه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك پاكێجه ئه‌ركی هه‌رێمه‌كانه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بودجه ده‌كات و چۆن ئیداره‌ی خۆی ده‌دات و بابه‌تی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی له چوارچێوه‌ی كه‌ركووك و مووسڵن، ئه‌مه كاری میزانییه نییه كه ئه‌و بیره نه‌وتانه ڕابگیرێت، یان نا، كاری میزانییه ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی داهات زیاد بكات، نه‌ك وه‌ك ئه‌مه كه ده‌یانه‌وێت داهات كه‌م بكه‌نه‌وه."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی كردوویه‌تی له‌دژی بریاره‌كانی دادگای فیدراڵییه كه ده‌ڵێت بۆ په‌رله‌مان و لێژنه‌ی ماڵی نییه یه‌كێك له بڕگه‌كانی میزانییه نه‌ك هه‌موو میزانیهش كه ده‌ستكاری بكرێت و بیگۆڕێت، بۆیه ئه‌وه‌ی كراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسایه و ئه‌م كارانه‌ی كه له‌م لێژنه كراوه چه‌نده له‌دژی هاووڵاتییانی كوردستانه، ئه‌وه‌نده له‌دژی محه‌مه‌د شیاع سوودانییه، چونكه ڕێككه‌وتنه‌كه شیاع سوودانی كردوویه‌تی و كامل ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاره له عێراقدا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار هێناوه بۆ ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا."
له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی و ئه‌مڕۆ بڕیاره به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیكه دابنرێت له‌سه‌ر پرسی بودجه و تا پێش 10ی مانگ ئه‌م پرۆژهبودجهیه بچێته په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جۆرێك له گه‌شبینی هه‌یه ئه‌و برگه و ماددانه‌ی زیاد كراون بۆ پرۆژه‌كه هه‌ڵبگیرێن و ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به بابه‌تی نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه هه‌ڵبگیرێن بۆ كاتی گفتوگۆی تایبه‌ت به یاسای نه‌وت و گازی عێراق تا نه‌بنه گرفت له به‌رده‌م پرۆژه‌بودجه‌ی عێراق.
سیپان شێروانی راشیگه‌یاند: لایه‌نه‌كانی ناو ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت خه‌ریكی دانوساندنن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان بكرێن و داواكاریی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پرۆژه‌یەی له حكوومه‌ت هاتووه ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، و حكوومه‌ت لایه‌نی جێبه‌جێكاره و ئه‌و بڕیار ده‌دات كه ده‌توانێت ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكات، یان نا، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌قه‌كه‌ی حكوومه‌ت، چونكه له رووی واقعییه‌وه ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن."
له‌باره‌ی ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بودجه ده‌شڵیت: تا ئێستا هیچ ڕۆژێك بۆ كۆبوونه‌وه دیاری نه‌كراوه هه‌ر كاتێك رێككه‌وتنی سیاسی كرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی حكوومه‌ت بگه‌رێته‌وه بۆ لێژنه‌ی دارایی ئه‌و كاته كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت و بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئێمه وه‌ك پارتی به بڕیار سه‌رووی خۆمان ده‌نگمان له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق داوه، ئه‌م ده‌نگدانه ڕێككه‌وتنی سیاسیی بۆ كراوه له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه، خۆ ناكرێت ئێستا له‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه بدرێت.
هاوكات به‌پێی نووسراوێك كه ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ناردووه، له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: گۆڕانکارییەکانی ماددەکانی 13 و 14ـی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق سروشتی نین، ڕوونە هەندێک لایەنی سیاسی نایانەوێت ئەم پڕۆژەیاسایە تێ پەڕێت."
هاوكات ئاری نانه‌كه‌لی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”ئێستا كۆبوونه‌وه‌كان چڕ بوونه‌ته‌وه، شاندی هه‌رێم له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر خه‌ته، بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پرۆژه‌بودجه‌ی عێراق، ڕێككه‌وتن ده‌كرێت و چاوەڕوانی ده‌ره‌نجامی باشین و كاتی خۆیشی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی بودجه ده‌نگی به كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی داوه ئیستا ناكرێت هه‌ندێك لایه‌ن به ئاره‌زوی خۆیان ده‌ستكاریی ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكه‌ن، دڵنیا بن له‌وه‌ی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكرێت، ئه‌گه‌ر پێشوه‌خته ڕێككه‌وتنی سیاسیی له‌سه‌ر نه‌كرابێت.“
ڕاشیگه‌یاند: ”سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكاری، یان ئه‌و زیادكراوانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر ڕێككه‌وتنی بودجه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان نه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت بچێته ناو بودجه‌وه و قبووڵمان نییه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور وه‌ك هه‌رێمێك دانی پێدا نراوه.“
گوتیشی: ”بڕیاری دادگای فیدراڵی هه‌یه به‌وه‌ی كه هه‌ر زیاده‌یه‌ك، یان گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا که له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داراییه‌وه کراوە، قبووڵكراو نییه و ناكرێت ده‌ستكاریی ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه بكرێت، ئه‌وه‌یشی كراوه له‌دژی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدایه.“