فازڵ میرانی*
به‌رده‌وام ده‌نووسم و كارده‌كه‌م و بیر له سێگۆشه‌ی پێكه‌وه لكاو نه‌ك جیاكراو یان لاواز ده‌كه‌مه‌وه له نێوان ئه‌و ره‌سه‌نایه‌تییه شۆڕشگێڕییه‌ی كه ئێمه‌مانان نه‌وه‌كه‌یین هه‌ڤاڵانمان كه له‌سه‌ر رێبازی مسته‌فا بارزانین و نێوان به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كان كه مادده‌كه‌مانه جه‌ماوه‌رمان كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ین و نێوان بته‌وكردنی هه‌موو تواناكانمان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان به پێی توانا‌و، هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ رۆشنبیریی نه‌وه‌ی گه‌شه‌كردوو و چاندنی تۆی چه‌مكه‌كان تیایاندا، ئه‌گه‌ر نا هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌وریان ده‌ده‌ن و ده‌بنه مه‌ترسی به‌سه‌ریانه‌وه، چونكه نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هێزه‌كه‌ی هیچ جارێك ئارامی و ئاسووده‌یی به‌خۆوه نه‌بینیوه به‌رامبه‌ر هاونیشتیمانبوونی هاوچه‌رخ. ئێمه به درێژایی خه‌باتمان شاره‌زاییێكی باشمان وه‌رگرت و له میانیدا توانیمان جیاوازیی له نێوان قسه و كردار ببینین و هه‌ڵیسه‌نگێنین و ئێمه ئه‌و كه‌سانه نین كه قسه‌ی نه‌سته‌ق و بێ كردار سڕیان بكات.
ئێمه كه به‌نده‌ش یه‌كێك بووه له‌وانه له رێبازی بارزانی فێربووین ته‌نها په‌نا نه‌به‌ین بۆ ره‌سه‌نایه‌تی شؤڕشگێڕی كه ته‌مه‌نی خۆمان پێبه‌خشی ئه‌گینا ده‌بووینه قۆناغێك له مێژوودا خوێنه‌ر بیخوێنێته‌وه‌و پێمان سه‌رسام بێت و ره‌خنه‌مان لێبگرێت به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و لاوازی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بووینه درێژه‌پێده‌ر یان رێگاخۆشكه‌ر بۆ ئه‌وانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه ته‌واوكه‌ن.
له بارزانی و رێبازه‌كه‌ی فێربووین كه گه‌یتشن به خه‌ڵك و لێنزیكبوونه‌وه‌یان و راستگۆیی له‌گه‌ڵیان و ره‌چاوكردنی هه‌ست و نه‌ستیان و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ دوورخستنی زوڵم و سته‌م لێیان یان دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌یان و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی رێك و پێك، ئامانجه.
نه‌وه ده‌گؤڕێت و ته‌حه‌ددیاتی ژیان گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت و هه‌ندێك له نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌ڕۆن و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ناوچه‌كه‌ی ئێمه ناوچه‌ی مڵمڵانێیه و هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه، چونكه بۆته بازاڕی مڵمڵانێی هێزه‌كان و ئه‌وه‌ی باوه له‌م بازاڕانه‌دا سه‌ركه‌وتوویی و ژێركه‌وتووییه، ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر ئێمه و نه‌وه‌كانی دیكه داهاتووه به‌شی ئه‌وه‌ی كرد كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر له گه‌شه‌ی بیری تاك و كۆی هاووڵاتیان بكات و ببێته رێگر له په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا و هاووڵاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی سیاسی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵایه‌تی ئارام له‌بری په‌رته‌وازه‌یی و هه‌ڵدێر به‌ره‌و نه‌فامی و جه‌هاله‌تی نوێ و بێباكی.
من و كه‌سانێكی دیكه‌ش به‌م ئاراسته‌یه ده‌نووسین، كه‌سانێك و منیش له نێوانیاندا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو رێڕه‌وی جووڵه‌كانیان لێ بزر نه‌بێت و كۆی ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه ره‌سه‌نه‌ی پێشینانییان بۆیان جێهێشتووه پشتگوێ و فه‌رامۆش نه‌كه‌ن و مێژووی خۆیان بخوێننه‌وه‌و به بیر و هزری نه‌یار و حوكمی ئه‌مڕۆ دادگایی نه‌كه‌ن یان حوكمی له‌سه‌ر نه‌ده‌ن و تێبگه‌ن كه ئه‌گه‌ر پێشینانیان به‌دنگ هاووڵاتیانه‌وه نه‌هاتبان ئه‌وه هاووڵاتی متمانه‌ی پێنه‌ده‌دان و بڕوایان پێیان نه‌ده‌بوو و نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌م رۆژه‌ی كه ته‌م و مژی ره‌گه‌زپه‌رستی و ده‌مارگیری و نه‌هامه‌تی له‌سه‌ر لاچوو كه هه‌مان ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه پێشه‌كی ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ی به‌رهه‌مهێنا.
* به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
*به عه‌ره‌بی له (صحیفة الزمان) بڵاوكراوه‌ته‌وه