Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 JUN 2023 05:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەناندراوێکی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە بودجە ئەنجام دران، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو گۆڕانکارییانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 25ـی 05ـی 2023 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکوومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.

دەقی راگەیاندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران ، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.

ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/5/26




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌

THURSDAY, 08 JUNE 2023 21:06:13

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/6/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد.

دڵشاد شهاب": کۆمسیۆنی عێراق ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی هەرێم"

THURSDAY, 08 JUNE 2023 18:06:13

گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە، لەبارەی پرسی هەڵبژادنی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.

 
قایمقامی باتۆفا": لە ئایندەیەکی نزیک دەست دەکرێت بە دروستکردنی نەخۆشخانەی باتۆفا"

THURSDAY, 08 JUNE 2023 17:06:32

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە قەزای باتۆفە دەست بکرێت بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی گشتی، قایمقامی قەزاکەش دەڵێ: بە دروستکردنی نەخۆشخانەکە ھاووڵاتیان لە خزمەت گوزاری تەندروستی سوودمەند دەبن.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

THURSDAY, 08 JUNE 2023 17:06:03

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان دەكات

THURSDAY, 08 JUNE 2023 17:06:14

ڕۆژی پێنجشەممە 8ی حوزەیرانی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact