كۆماری چیك -KDP.info- ڕۆژی 27/1/2023 له پایته‌ختی كۆماری چیك كۆنفرانسێك پێك هات كه، نوێنه‌ری 13 وڵاتی یه‌كیه‌تیی ئەورووپا تێیدا به‌شدار بوون، له‌و كۆنفرانسه‌دا پرێزنته‌یشنێكی فراوان بۆ زانای كورد پ. د. هاوڕێ مەنسوور بەگ، زانای جیۆلۆجیی كوردستان پێك هات كه تێیدا ناوبراو به‌وردی باسی بارودۆخی نه‌وت و غاز له كوردستان و عێراقی كرد و ڕه‌هه‌نده سیاسی و جیۆپۆلیتیكی و ئابوورییه‌كانی بۆ به‌شداربووان شی كرده‌وه و وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
هاوڕێ مەنسوور بەگ، زانای بواری جیۆلۆجی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ڕۆژی 27/1/2023 به بانگهێشتی فه‌رمیی وه‌زیری پیشه‌سازیی كۆماری چیك، به‌شداریی كۆنفرانسێكی زانستی بووین لەباره‌ی پرسی نه‌وت و گازی سروشتی و ئێمه به ڕه‌سمی بانگهێشت كرابووین و پریزنته‌یشنێكی فراوانمان بۆ ساز كرا كه تێیدا ڕه‌هه‌نده‌كانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و غازی سروشتیمان له كوردستان خسته ڕوو و باسی تمووحاتی حكوومه‌تی هه‌رێممان كرد له بواری پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی غازی سروشتی له دابینكردنی ناوخۆیییه‌وه تا ده‌گاته هه‌ناردەكردن به‌پێی پێویست بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و دنیای ده‌ره‌وه و بابه‌تی زه‌ویناسیمان له كوردستان ڕوون كرده‌وه له ڕووی گونجاوێتیی جیۆلۆجییه‌وه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و غاز و به ئاماده‌بووانمان گوت كه هه‌ندێك كۆمپانیا پێشتر له كورستان بۆ نه‌وت گه‌ڕاون، به‌ڵام غازی سروشتییان دۆزیوه‌ته‌وه، شوێنه‌كه‌یان جێ هێشتووه، ئیستا كه گاز بووەته بابه‌تێكی زۆر گرنگ و حه‌یاتی بۆ بازاڕی پێداویستییه‌كانی ئەورووپا و جیهان، به‌تایبه‌تی پاش شه‌ڕی ئۆكراینا ڕه‌نگه ئه‌و كۆمپانیانە ئێستا په‌شیمان بنەوە له ڕۆیشتن و ئەگه‌ر ئه‌و كات به‌م گرنگییه‌یان زانیبا ئه‌و كێڵگانەیان هه‌رگیز به‌جێ نه‌ده‌هێشت.
هاوڕێ مەنسوور بەگ گوتیشی: ئێمه له‌و كۆنفرانسه‌دا باسی حكوومه‌تی عێراقمان كرد و ڕامانگه‌یاند كه هه‌ست ده‌كه‌ین عێراق خۆی به‌ئه‌نقه‌ست كار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی غازی سروشتی ناكات بۆ پرسی كاره‌با و پێداویستیی ناوخۆیی، به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه بوو كه كاتێك فه‌ره‌نسا له ڕێگه‌ی كۆمپانیای تۆتاڵه‌وه 27 ملیارد دۆلاری بۆ وەبەرهێنان له بواری جۆراوجۆر كه به‌شێك له‌و پاره‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی غازی سروشتی بوو ته‌رخان كرد و بینیمان سه‌رۆك ماكرۆن له مانگی 8/2021 كه هاته عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و زۆر پرسی تر، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له میدیاكانی عێراقه‌وه بڵاو بووه‌وه كه ئه‌و پرۆژه‌یه شكستی هێناوه به بیانووی جۆراوجۆر، به‌شێك له بۆچوونه‌كان له‌م بواره‌دا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك هێزی عێراق ڕێخۆشكه‌رن كه ساڵانه عێراق بایی دوو ملیارد دۆلار غاز له ئێران ده‌كڕێت و هۆكاری سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه.
د هاوڕێ ئاشكرایشی كرد: له به‌شێكی تری ئه‌و كۆنفرانسه‌دا باسی كێڵگه‌ی زوبێر و كێڵگه‌كانی تری عێراقمان كرد كه گازی سروشتی به شێوه‌یه‌كی بێ‌سنوور فرێ ده‌دەنه ده‌ره‌وه بۆ ئاسمان و ده‌یسووتێنێن و ئه‌گه‌ر به‌ر به‌و نه‌زیفه نه‌گیرێ، هیچ پرۆژه‌یه‌كی ژینگه‌یی ناتوانێت چاره‌سه‌ری ژینگه‌یی بكات بۆ ئه‌و بابه‌ته و بارته‌قای توانای ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو پرۆژه ژینگه‌ییه‌كانی جیهانی له عێراق گازی سروشتی ده‌سووتێنرێت و زه‌حمه‌تیشه له‌ناو عێراق ویستێكی سیاسی هه‌بێت كه مشووری ئه‌م بابه‌ته بخوات و باسی جۆرێك له دووفاقێتیی سیاسه‌تی ژینگه‌ییی یه‌كیه‌تیی ئەورووپامان كرد كه پێشتر ئاماده نه‌بوون له ناوچه‌كانی ئه‌فریقا و زۆر شوێنی تر پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی وزه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی غازه‌كه له ڕووسیاوه زۆر كه‌م بووەته‌وه و ئه‌وه ئاماده‌ن به هه‌موو تێچوویه‌كی ژینگه‌یی له ناوچه‌كانی ئه‌فریقا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كار بۆ وه‌به‌رهێنانی غاز بكه‌ن و ته‌نانه‌ت وڵاتانی وه‌ك ئا‌ڵمانیا و به‌ریتانیا كه زۆر گه‌نگه‌شەیان لەسەر بابه‌تی ژینگه‌پارێزی ده‌كرد، كه‌چی ئێستا ده‌ستیان بردووه بۆ كانه‌كانی خه‌ڵووز بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی وزه و باسی شكستی پرۆژه‌ی نابۆكۆ و گواستنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی غازمان كرد له كێڵگه‌كانی شادێنیز له ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ باشووری ئەورووپا و سویسرا و هه‌ندێ شوێنی تر له ئەورووپا و ڕۆڵی ڕووسیا له به‌رپێگرتنی هه‌ندێ له‌و پرۆژانه‌مان ڕوون كرده‌وه و پێمان وابوو نابۆكۆ شكستی هێناوه و دواتر گۆڕانكاری به‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌دا هێنراوه و بووه به نابۆكۆ وێست و بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆڕییه‌كه زۆر درێژ نه‌بێته‌وه بۆ سه‌رتاسه‌ری ئەورووپا و ئێمه دڵنیا بووین كه ڕووسیا ڕۆڵی هه‌یه له‌و بواره‌دا و ناوچه‌ی قه‌وقازیش له‌ژێر هێژمۆنیی ڕووسیایه له پرۆژه‌كانی هه‌نارده‌ی وزه‌دا و له باسی شه‌ڕی سووریادا پێمان وابوو كه شه‌ڕی سووریا و ته‌كمیلبوونی هیلالی شیعی بۆ تێپه‌ڕبوونی گازی قه‌ته‌ر و ئێران به‌ره‌و ئەورووپا یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌و بابه‌تانه بووه كه ڕووسیای ناچار به حزووری جددی كرد له سووریا و پێشی به‌و پرۆژه‌یه گرت بۆ ئه‌وه‌ی ئەورووپا چاوله‌ده‌ستی ڕووسیا بمێنێته‌وه له بابه‌تی غازدا.
هاوڕێ مەنسوور بەگ له‌سه‌ر بابه‌تی بۆڕیی غازی سروشتیی كوردستان بۆ توركیا و ئەورووپا ئاشكرای كرد: له به‌شێكی تری كۆنفراسه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به بۆڕیی غازی كوردستان باسێكی وردمان كرد و ئه‌و پرسیاره‌مان مه‌تره‌ح كرد كه، ئایا پرۆژه‌ی لووله‌ی غازی سروشتیی كوردستان بۆ توركیا و ئەورووپا هه‌مان چاره‌نووسی پرۆژه‌ی نابۆكۆ و نابۆكۆ وێست و پرۆژه‌ی غازی ئێران به‌ره‌و سووریا و قه‌ته‌ر به‌ره‌و سووریا و له‌وێوه بۆ ئەورووپای ده‌بێت؟ ئه‌وه له حاڵێكدایه كه خودی ڕووسیا له هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ڕۆسنه‌فت و گازپرۆمەوە حزووری هه‌یه؟ هه‌روه‌ها بابه‌تی یارمه‌تیی ئه‌مه‌ریكامان بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی داناغاز هێنایه به‌ر باس و به گرنگمان زانی كه وڵاتێكی زلهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی 250 ملیۆن دۆلاری بكات له‌سه‌ر ئاخی هه‌رێمێكی ناده‌وڵه‌ت و بیدا به كۆنسرسیۆمی داناغاز و ده‌سته‌خوشكه‌كانی، لێره‌دا ئه‌وه مه‌تره‌ح ده‌بێت كه له لایه‌ك له بواری پاره‌داركردنەوە ئه‌مه‌ریكا هاوكاره و له لایه‌كی تریشه‌وه بۆڕییه‌كان له ڕێگه‌ی ڕۆسنه‌فته‌وه له‌ژێر هێژمۆنیی ڕووسیادان و كوردستان پێویستی به هاوسه‌نگی و حیكمه‌تێكی ورد هه‌یه بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی گازی خۆی و باسی پرۆژه‌ی ڕۆسنه‌فتمان كرد له بابه‌تی دروستكردنی لووله‌ی غازی سروشتیی كوردستان بۆ توركیا، به‌ڵام ڕۆسنه‌فت پرۆژه‌كه‌ی سنوردار كرد ته‌نها بۆ توركیا و ڕه‌نگه ڕووسیا كێشه‌ی نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی غازی كوردستان جێگه‌ی غازی ئێران بگرێته‌وه له عێراق و به‌شێكی بۆ توركیا، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی ببێته به‌دیلی خۆی له ئەورووپا و هه‌روه‌ها ڕوونمان كرده‌وه كه پێویسته ئاستی یه‌ده‌گی ئێمه پشت‌راست بكرێته‌وه و كاری زۆر بكرێ بۆ وه‌به‌رهێنان و ئا‌ماده‌ییی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه غازی ناوخۆی عێراق له كوردستانه‌وه دابین بكرێت و ئه‌وكات غازی زیاده كه به‌ره‌و توركیا ده‌ڕوات هه‌ڵوێستی ڕووسیا چییه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ئەورووپا بڕوات؟ ئه‌وانه‌مان هه‌موو به سلاید و داتا بۆ ڕوون كردنه‌وه.
د. هاوڕێ له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی وزه له كوردستان گوتی: باسی ئه‌وه‌مان كرد كه دادگای فیدراڵی و به‌غدا حه‌سوودی به هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ن و گوتمان كه هه‌ندێك لایه‌ن له عێراق دڵخۆش نین به پێگه‌ی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه وڵاتێكه مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵی ئاسان نییه، ڕۆڵێكی هاوكارانه‌ی گێڕاوه له هه‌نارده‌ی وزه‌ی كوردستان به خاكه‌كه‌یدا و بۆ غازی كوردستانیش ڕه‌نگه موساعید بێت، چونكه توركیا خۆی ساڵانه بایی 40 ملیارد دۆلار وزه ده‌كڕێ و هه‌رێمی كوردستان تمووحی جیۆپۆلیتیكی كێشه‌خوڵقێنی نییه له ڕووی هه‌نارده‌ی وزه‌وه، بۆیه توركیاش به چاوێكی هاوكاری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت و غاز به خاكه‌كه‌یاندا و ئه‌مه دیاره له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیاشه، هه‌روه‌ها باسی پێویستیی یارمه‌تیدان و ڕۆڵگێرانی یه‌كیه‌تیی ئەورووپامان كرد له‌وه‌دا كه پێویسته ڕۆڵ بگێڕن له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌تایبه‌تی له بابه‌تی موزه‌دا و چاره‌سه‌ری گونجاو به‌كار بهێنێت و یه‌كیه‌تییه‌كه پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان بكات كه زۆر جار هێزی له‌یاساده‌رچوو له‌ناو عێراق هه‌ڕه‌شه له كوردستان ده‌كه‌ن و ڕۆكێت ئاراسته ده‌كه‌ن، له‌وێدا به نوێنه‌رانی هه‌ر 13 وڵاتی ئه‌ورووپیم گوت كه پێویسته یه‌كیه‌تیی ئەورووپا یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر و پێمان ڕاگه‌یاندن كه پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی وزه له سه‌ره‌تای خۆیدایه له كوردستان و ده‌رفه‌تی زۆر باش هه‌یه بۆ كۆمپانیاكان بێن و كاری تێدا بكه‌ن و ئه‌وه‌شمان ڕوون كرده‌وه كه بۆ نموونه له گه‌رمیان گازی سروشتی قووڵاییه‌كه‌ی كه‌مه و ده‌رهێنانی ئاسانه، به‌ڵام پێوسته هه‌ندێ توێژینه‌وه‌ی نوێ بكرێت بۆ ئاسته‌كانی بوونی گاز له ناوچه جیۆلۆجییه جیاوازه‌كانی كوردستان و پێمان وا بوو كه ئیكسۆن مۆبیل له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له گه‌ڕانه‌كه‌ی خۆیدا له‌بری نه‌وت گازی دۆزییه‌وه، ئه‌و كات كوردستانی جێ هێشت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرنگیی ئێستای گازیان دوای شه‌ڕی ئۆكراینا زانیبا ڕه‌نگ بوو قه‌ت هه‌رێمیان جێ نه‌هێشتبا.
له كۆتاییی گوته‌كانیدا هاوڕێ مەنسوور بەگ ئاماژه‌ی به‌وه دا: له كۆتاییی پزنته‌یشنه‌كه‌دا هه‌موو به‌شداربووان و نوێنه‌رای وڵاتان و دیپلۆماتكاره‌كان پێشوازیی زۆر باشیان له باسه‌كانمان كرد و پرسیار و بۆچوونی خۆیان خسته ڕوو و وەڵامی پێویستمان دانه‌وه و وه‌زیری پیشه‌سازیی كۆماری چیك سوپاسی كردین و له‌وانه‌یه ئه‌م دانیشتنه دانیشتنی دیكه‌ی به‌دوادا بێت.
سه‌لاح جه‌لال