فازڵ میرانی*
بێ پێشه‌كی و هێنانی ناوی داواكاره‌كان، دادگای باڵای فیدراڵی، رۆژی چوارشه‌ممه 25\1\2023 بڕیاری خۆی دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ كه سه‌باره‌ت به ناردنی شایسته داراییه‌كانی كوردستانن.
ئه‌و بڕه پارانه بریتین له (شایسته و مووچه) و ئه‌و بڕگه‌یه له مه‌تنی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌دا هاتووه كه له دادگاوه ده‌رچووه‌و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و بڕگه‌یه دادگا بڕیاره‌كانی خۆی داوه‌و ژماره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن(ژماره 8 كه له ساڵی 2022 ده‌رچووه، ژماره 401 له ساڵی 2021، ژماره 335 له ساڵی 2021، ژماره 257 له ساڵی 2021، ژماره 226 له ساڵی 2021و ژماره 194 له ساڵی 2021).
له یاسای عیراقی كارپێكراودا ئێستا هیچ به‌ندێك نییه رێگا به لایه‌نێكی دادگایی یان ئیداری بدات موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر بۆ زیاتر له (10) رۆژ ببڕێت، ئه‌ویش دوای دیاریكردنی ئه‌و جۆره سه‌رپێچییه‌ی كردوویه‌تی و به‌شێوه‌یێكی نووسراو.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سزای دیكه فه‌رمانبه‌ر ده‌گرێته‌وه له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ده‌ستگیر كرا یان به‌ند به‌هۆی هه‌ر جۆره تاوانێك كه ده‌بێ سزا بدرێت چ به به‌ند كردن یاخود ده‌ستبه‌سه‌ری.
هیچ مه‌تنێكی یاسایی نییه رێگه به راستی رێككه‌وتن بدات به مه‌رجێك كه پێچه‌وانه‌ی یاسابێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر دادگا رێككه‌وتنێكی كۆنی نێوان به‌غدا و كوردستان كه نوێ ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به یاساكان، به بنه‌ما زانیبێت بۆ ئه‌و داواكارییه و بڕیاره‌كه شاییستهكان ده‌گرێته‌وه، ده‌كرێ جێگای قبوڵبێت، به‌ڵام نابێ دادگا وه‌ڵامی داواكار نه‌داته‌وه كه ئایا داواكه‌ی له دژی رێككه‌وتنی سیاسیی و مافێكی یاسایی فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم كه مافی خۆیانه شاییسته‌كانی خۆیان وه‌رگرن كه مووچه‌و ده‌رماڵه‌یه؟ چونكه له داواكه نه‌هاتووه‌و هه‌رگیز نابێ و ناكرێت مهتنێك هه‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به كۆمه‌ڵ به كردارێكی تاوانكاری تومه‌تبار بكات كه شایه‌نی راگرتنی مووچه‌كانیان بێت.
بڕگه‌یه‌ك له داواكه هاتووه ده‌توانین بڵێین كۆله‌گه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌ركردنی بڕیاردانه ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری باڵاترین ده‌سته‌ڵاتی جێبهجێكارهو له بڕگه‌كه هاتووه كه شایسته و مووچه تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌گه‌ر داواكار به مافێكی به‌رژه‌وه‌ندی زانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی ئه‌ندامێتی لیژنهیێكی په‌رله‌مانی هه‌یه، راستتر وایه له رووی یاساییه‌وه دادگا قبوڵ نه‌كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵ به مڵمڵانێی ئه‌و داواكارییه بكات كه له‌به‌ر ده‌ستییه‌تی، به‌م كاره‌ش دادگا مافێكی كه ده‌كرێ ململانێی له‌سه‌ر بكرێت له‌گه‌ڵ مافێكی پارێزراو و پارێزبهندكراوی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و ململانێ و بینه و به‌رده‌ی سیاسی و دواكه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كان نییه، تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه.
ئه‌گه‌ر سه‌نه‌دێكی یاسایی هه‌بێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی ناته‌با له‌گه‌ڵ یاسای بودجه و، داواكار و دادگا پشتیان پێی به‌ستبێت و بڕیاریان له‌سه‌ر دابێت، ئایا چ سه‌نه‌دێكی یاسایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رازیبێت مووچه بخاته نێو داواكارییه‌كه و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه بدات كه مافی ململانێ و كێشه له‌سه‌ر و مافێكی پارێزراو و پارێزبهندكراو به‌یه‌كه‌وه كۆكردۆته‌وه؟؟.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.