هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/2/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیرڤن هیكس جوونیه‌ر كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان تاوتوێ كران. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازى و پشتیوانیى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكختسنهوهى پێشمه‌رگه ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له به‌رده‌وامى و گرنگیى سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه و سوپاسى هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى له‌مباره‌یه‌وه كرد. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، بایه‌خ و گرنگیپێدانى وڵاته‌كه‌ى به پرۆسه‌كه و خێراتركردنى، خسته ڕوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كاركردن بۆ سه‌ردانى شاندێكى بازرگانیى ئه‌مه‌ریكى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پرسى مافه‌كانى مرۆڤ، ئازادیى ڕۆژنامه‌وانى و ڕاده‌بڕین و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.