هەولێر -KDP.info- ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كاروباری وزه و نه‌وت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات جۆرێكه له فه‌وزا و هه‌تا یاسای نه‌وت و گاز ده‌رنه‌چێت، ئه‌م گرفتانه كۆتایی‌یان نایه‌ت. باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ڕێكار و كه‌ناڵانه چین، پێویسته هه‌ردوولا بیگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
ماوه‌ی ساڵێكه دادگای فیدراڵیی عێراق، 43 بڕیاری دژی هه‌رێمی كوردستان داوه، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی كه دادگا دژی كوردستان داویه‌تی، بابه‌تی فرۆشتنی نه‌وت و گازه كه به‌پێی بڕیاری ئه‌وان ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم نایاسایییه و به‌م دواییانه‌ش بڕیاری له‌سه‌ر ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه داوه و به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌می داوه كه ئه‌مه‌ش وای كرد جۆرێك له گرژیی سیاسی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بێت.
یه‌كێك له گرفته‌كانی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌یه كه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور دامه‌زاروه، ده‌بێت دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دابمەزرێت، چونکه ئه‌م دادگایه هی سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوکمە و به‌پێی مادده ٩٢ی ده‌ستوور نه‌بووه و هه‌مواره‌کەیشی ده‌ستووری نه‌بووه، ئیستاش سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێكهاته‌ی ئه‌م دادگایه دووباره دابرێژرێته‌وه. هه‌رێمی كوردستان نه‌یویستووه له ڕێگای ئه‌م جۆره دامه‌زاروه ناده‌ستوورییانه‌وه مامه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، ده‌نا زۆر پرس هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بچێته دادگا بۆ حكوومه‌تی عێراق خراپه. لەم بارەیەوە د. بێوار خنسی، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كاروباری وزه و نه‌وت، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''كاتی خۆی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی فیدراڵی، شیكردنه‌وه‌ی بۆ بابه‌تی نه‌وت و گاز كردووه له مادده‌كانی 111 و 112 و 115دا و باس له‌وه ده‌كات کە ده‌بێت ئه‌مه به‌پێی یاسا ڕێك بخرێت کە یاسای نه‌وت و گازه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت مه‌فهوومی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ تێیدا ڕه‌نگ بداته‌وه لە دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و ئیداره و كێڵگه‌ی نه‌وت و مه‌سفاكانیش. دواجار هه‌موو داهاته‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه و دابه‌ش ده‌كرێت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق به‌پێی ژماره و ڕێژه‌ی دانیشتووان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ریان كه‌وتووه. له دوای 2003 هه‌تا ئیستا عێراق به یاسایه‌ك مامه‌ڵه به نه‌وته‌وه ده‌كات كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ مه‌فهوومی یاساكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی.''
گوتیشی: ''به‌داخه‌وه ئێستا جۆرێك له فه‌وزا هه‌یه و له سه‌رده‌می محه‌مه‌د شیاع سوودانیدا پێنج دۆسیه ئاشكرا بوون كه ئه‌گه‌ر عێراق به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت كاره‌ساته، یه‌كه‌م: 800 ملیۆن دینار له وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ماوه، دووه‌م: دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار له وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌رچووه و كه‌س نازانێت ئه‌مه چییه، گوایه به ناوی پێنج كۆمپانیای خزمه‌تگوزارییه. سێیه‌م: به‌هه‌ده‌ردانی هه‌زاران به‌رمیل نەوت کە به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت له عه‌مه‌لیه‌ی شه‌حن و باركردن و، چواره‌م: ڕۆژانه هەشت ملیۆن مەتری سێ‌جار گاز به‌خه‌سار دەڕوات. بۆیە له عێراق فه‌وزایه‌كی زۆر گه‌وره له ئیداره‌ی كه‌رتی نه‌وت هه‌یه.''
ڕایشیگه‌یاند: ''ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و ته‌جاوزانه دابنرێت، ڕێژه‌ی بێكاری و گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی پاره له عێراق هه‌ڵكشاوه، بۆیە گرنگه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كار بكرێت بۆ ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و گاز و ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و كه‌رته دروست بكرێت.''
ده‌شڵێت: ''تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق به قانوونی كۆن كار ده‌كات، نه‌ك ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش ناکۆکە له‌گه‌ڵ ده‌ستوور.''
هاوكات د. سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''به‌پێی ده‌ستوور داوا كراوه كه یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربچێت، هەتا ئیستا عێراق به پشتبه‌ستن به یاسا كۆنه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات و بۆ فرۆشتنی نه‌وتیش عێراق پشت به یاسای كۆمپانیای سۆمۆ و یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و یاسای هێنانی نه‌وتی خاو و به‌و كۆمه‌ڵه یاسایانه تا ئێستا مامه‌ڵه ده‌كات و ئه‌مه‌ش بە پێچه‌وانه‌ی قانوونه و به پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 111 و 112 و 115ی ده‌ستووره كه لەو ماددانەدا هاتووە، ده‌بێت یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ ڕێكخستنی كه‌رتی نه‌وت و گاز و بنه‌مایه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگ بداته‌وه له سیسته‌می فیدراڵیی عێراقدا.''
ڕایشیگه‌یاند: ''نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گاز گرفت له‌ناو ئه‌و كه‌رته گرفتی لێ دەکەوێتەوە و ئه‌وه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕووی داوه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاسایه ده‌رنه‌چووه.''