ئاریان فه‌ره‌ج
هه‌میشه له یادی كاك ئیدریسدا، ئاكاره كه‌سیی و ئینسانییه‌كانی له روانگا و باوه‌ڕه سیاسییه‌كانی، زیاتر دێنه به‌رباس و یاد ده‌كرێنه‌وه، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بێت زۆرترین هاوڕێ و هاوده‌می سه‌فه‌ره كورته‌كه‌ی ژیانی، پێشمه‌رگه‌ی ساده و ئاواره‌كانی دوای نسكۆ بوون و به لای ئه‌وانیشه‌وه سیفه‌ت و ئاكاره ئینسانییه‌كانی سه‌ركرده وه‌ك (مه‌ردی و جوامێری و خاكه‌ساری و خه‌مخۆری و به‌ده‌مه‌وه‌بوونی خه‌ڵك)، له دید و تیۆر و روانگا سیاسییه‌كه‌ی له پێشترن.
پێشمه‌رگه و خه‌باتكارانی ئه‌وێ رۆژێ كه له كاك ئیدریس ده‌دوێن، هه‌ر یه‌كه و سه‌ربورده و سه‌رگوزشته و یادێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌یه و هه‌ر نه‌بێ نامه‌یه‌كی ئه‌وی له سینه و ئه‌رشیفیدا پاراستووه. كاتێ له‌و هه‌موو یاده‌وه‌ری و چیرۆك و نامانه راده‌مێنێ، له‌و تۆڕه فراوانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه وورد ده‌بیه‌وه، سه‌رت سڕ ده‌مێنێ چۆن په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه و له‌گه‌ڵ دانه به دانه‌یان هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و لێكنزیكی و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی چاندووه و له‌و كه‌مده‌رفه‌تی و دۆخه سه‌خته‌ی شۆڕش و نسكۆدا، هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئیداره و ئیدامه پێداوه!
ئه‌وانه‌ی له دیارده‌ی ئیدریس بارزانی ده‌كۆڵنه‌وه، سه‌رچاوه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی بۆ دیده سیاسییه‌كه‌ی ده‌گێڕنه‌وه. له دیدی ئه‌ودا سه‌ركرده ده‌بوا خزمه‌تكاری ئه‌و خه‌ڵكه بێت كه خۆیان خستۆته خزمه‌تی كوردستان، ده‌بوا هه‌میشه قه‌رزبار و منه‌تباری پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر بێ. له دیدی ئه‌ودا سه‌ركرده له ناو میلله‌تێكی شۆڕشگێڕ‌دا ته‌نها به ویست و بڕیار و قبوڵی خه‌ڵك دروست ده‌بێ، سه‌ركردایه‌تیكردنیش هیچ نییه جگه له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریی و چوونه ژێرباری ئه‌ركی سه‌ختتر له‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆی هاوسه‌نگه‌رانیه‌تی، سه‌ركرده ئه‌و كه‌سه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدا، پێشه‌نگی هه‌مووان و له پشوودان و حه‌وانه‌وه‌دا له دوای هه‌مووانه. هه‌ر له‌و پێودانگه‌وه‌یه كه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ: ئیدریس هه‌ڵگری ته‌واوی سیفه‌ته‌كانی بارزانی نه‌مر بوو.
هه‌ر ئه‌و دیده به‌رپرسیاره بوو ئیدریسی نه‌مری كرده مه‌كۆی زه‌حمه‌تترین ئه‌ركه‌كانی دوای نسكۆ: له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریی نسكۆ و چوونه ژێرباری ئاكام و ئاسه‌واره‌كانی، له یه‌ككاتدا خه‌مخواردن له گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی نسكۆ ئاواره‌ی كردن، هاوكات ته‌حه‌ددی سه‌ختی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و دووباره ژیاندنه‌وه‌ی گیانی ئومێد و هه‌ستانه‌وه.
كاك ئیدریس باوه‌ڕی ره‌های به دروستیی رێبازی حیزبه‌كه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام به هه‌مان ره‌هاییش باوه‌ڕی واقیعبینانه‌ی به‌و راستییه هه‌بوو كه ئه‌گه‌ر كۆی هێزه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌بات پێكه‌وه له ژێر یه‌ك چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا كۆنه‌بنه‌وه و كۆتایی به ته‌فره‌قه نه‌هێنن، كوردایه‌تی ره‌نج به‌خه‌ساره. ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی لای ئه‌و ستراتیژێك بوو كه باوه‌ڕی وابوو به هه‌ر نرخێك بووه ده‌بێ سه‌ربگرێ، دواجاریش هه‌ر ئه‌و دیده بوو به‌ره‌ی كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات و كوردستان و كورده‌واری له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه گواسته‌وه.
ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی (به ساڵان) كه‌م و (به رۆڵ) زۆری كاك ئیدریس بڕوانی و بته‌وێ به چه‌ند ووشه‌یه‌ك پێناسه‌ی بكه‌یت، ره‌نگه (ئاشته‌واییخوازی، ئومێدبه‌خشی، خاكه‌ساریی و نزیكیی له خه‌ڵك) پر به پێست بن.