هه‌ولێر-KDP.info- ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/1/24 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له خاتوو ڕۆزمارى دیكارلۆ، بریكارى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سیاسى و بنیاتنانى ئاشتى و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، دۆخى ئێزدییه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد چ له كاركردن له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چ له هه‌رێمى كوردستان، چ له عێراق، وه‌ك هاوكار و یارمه‌تیده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیرى و ئاشتى.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان هه‌یه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ى ئه‌م دواییه بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه ئاراوه، به‌تایبه‌تى ده‌رباره‌ى یاساى بودجه‌ى عێراق و یاساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێویستیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختیشیان له گرنگیى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
-