هەولێر -KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه كه هاوكاری و پشتیوانیی كه‌رتی كشتوكاڵی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕی جیهان ڕێگای خۆیان بكه‌نه‌وه و سه‌رۆكی لقی زاخۆی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان باس له داواكارییه‌كی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات له ئیماراتی عه‌ره‌بی و دوای داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌نگاوه‌كانی ئیمارات به ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستان ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌نیا ناساندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان بووه بۆ وڵاتانی جیهان، له قۆناغی دووه‌مدا جێبه‌جێكردنی ناردنی به‌رهه‌می كوردستان بووه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه، ئه‌مساڵ هه‌نار و برنج و هه‌نگوین و هه‌نجیری كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی كراوه، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كان ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجام دا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی بەهێزی بەرپرسانی دەوڵەتی ئیمارات بۆ سەرخستنی پڕۆژەی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی هەنار بۆ ئیمارات و لەوێوەشەوە بۆ وڵاتانی کەنداو.
پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ كه‌نداو بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی، له سه‌ردانێكدا بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش هه‌مان پرس خرابووه ڕوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێکگه‌یشتنه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بازاڕی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپا ئێستا پێشوازی له به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئاستی وه‌بەرهێنانی نزیک بکاته‌وه له ستانداردی جیهانی و له بازاڕی ئه‌ورووپاشدا ساغی بکاته‌وه، داواکاریی سه‌رۆکی حکوومه‌ت بۆ ئه‌ورووپا هاوکاری بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌خشەڕێگایان داناوه، که کۆمپانیاکانی ئێمه بانگهێشتی ئه‌ورووپا بکرێن و ئه‌وانیش کۆمپانیاکانی خۆیان بنێرن، ئه‌و ئاڵوگۆڕە به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشووتر چه‌ندین کۆمپانیای ئه‌ورووپا له كوردستان بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه کاره‌کانیان زیاتر سه‌رکه‌وتوو بێت، هانی کۆمپانیاکانی دیکه‌ش ده‌دات بێنه کوردستان و کۆمپانیاکانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ورووپا دێن بۆ کوردستان، ئه‌مه به‌شێکه له سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که کۆمپانیاکانی بیانی ڕاکێشێته کوردستان.''
گوتیشی: ”هه‌رێمی کوردستان له ڕووی ئه‌من و ئارامییه‌وه له‌باره و ئاسایشی باشه، وێرای ئه‌وه‌ش، یاسایه‌کی باشی وه‌به‌رهێنانی هه‌یه، که ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت، سیاسه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و‌ه‌یە که بازاڕی جێگره‌وەی نه‌وت خۆش بکات، به‌تایبه‌ت بازاڕی کشتوکاڵ، که گرنگه هه‌رێمی کوردستان له‌و بواره سوود له ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتووی جیهان وه‌ربگرێت و به‌رهه‌می کشتوکاڵی کوردستان له ئاستی ستانداری جیهانیدا بێت، ڕه‌نگه ئه‌م ده‌رفه‌ته له عێراق نه‌بێت، به‌تایبه‌ت که‌شوهه‌وای ئه‌منیی عێراق، که ڕه‌نگه کۆمپانیا بیانییه‌کان نه‌توانن بێنه عێراق، پێشووتر له هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونی کشتوکاڵی هه‌بووه، به‌ڵام ده‌بێت په‌ره‌ی پێ بدرێت.''
ڕایشیگه‌یاند: ”ئامانجه‌که ئه‌وه‌یه که کۆمپانیای گه‌وره بێنه کوردستان و له بواره‌کانی دیکه‌ش کار بکه‌ن، هۆڵه‌ندا پێشووتر چالاک نه‌بوو، ئێستا چالاکه، هه‌ندێک کۆمپانیای ئێمه له‌گه‌ڵ به‌لجیکا له‌سه‌ر خه‌تن بۆ وەبه‌رهێنانی خۆراک و به‌رفراوانکردنی به‌رهه‌می فینگه‌ر، که ئێستا له کوردستان به‌رهه‌می زیاد بووه، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه، که به‌رهه‌می کوردستان زیاتر بکرێت و وه‌به‌رهێنانی کوردستان له بازاڕی ئه‌ورووپا شوێنی خۆی بکاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئامانجی سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئه‌وه بووه، که ئابووریی کوردستان له ئه‌ورووپا به‌هێز بکرێت.''
هاوكات شوان زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كشتوكاڵ له‌و بارەیە‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌نگاوه‌كان بۆ بره‌ودان به به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان گرنگن، به‌ڵام پێویستی به پشتیوانیی زیاتری حكوومه‌ت هه‌یه، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی كشتوكاڵی، ئه‌و سێكته‌ره تا ئێستا كه ڕاوه‌ستاوه به هه‌وڵ و توانای جووتیاران بووه، حكوومه‌ت وه‌ك پێویست پشتیوانیی جووتیارانی نه‌كردووه، ده‌بێت بنه‌تۆو بۆ جووتیاران دابین بكرێت و به‌رهه‌كانیان لێ بكردرێته‌وه، كه ئێستا حكوومه‌تی عێراق ده‌یكات و قستی درێژخایه‌نیان پێ ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی قازانجیان لێ وه‌ربگیرێت و سلفه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌غداوه بودجه‌مان بڕاوه نه‌مان توانیوه ئه‌وانه دابین بكه‌ین،ئه‌گه‌ر بگەڕێینه‌وه بۆ كابینه‌كانی ڕابردووش له سه‌ره‌تای دروستبوونی حكوومه‌ته‌وه تا ئیستا وه‌ك پێویست گرنگی به بابه‌تی كشتوكاڵ نه‌دراوه، ئێستا له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت ڕاسته سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌وڵی جددیی داوه بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌و كه‌رته بدرێت و درێغی نه‌كردووه، به‌ڵام به‌و پشتیوانییه‌ی ئێستا به‌س نییه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌بێت بودجه‌یه‌كی زیاتر بۆ ئه‌و كه‌رته ته‌رخان بكرێت".
گوتیشی: "ئێمه له لێژنه‌كه‌مان و له په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی ساڵانه و چوار ساڵیمان گفتوگۆ كردووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌مان داوه و ده‌بێت پلانێكی درێژخایه‌ن هه‌بێت ئه‌و كه‌رته پێش بخرێت بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له نێوان جووتیار و حكوومه‌ت دروست بێت، به‌ڵام وێرای هه‌موو ئه‌وانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌جددی كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته ده‌كات، ئه‌مه پشتیوانیی فراوانی لێ ده‌كرێت، داواكاریی ئێمه له سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه بودجه‌ی زیاتر بۆ به‌نداو و پۆند دابنرێت، چونكه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت په‌ره به‌و كه‌رته بده‌ین، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتیی ئاومان نه‌بێت ناتوانین په‌ره به كه‌رته‌كانی دیكه بده‌ین، ئێمه گرفتی زۆرمان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاو هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئاوی ژێر زەوی و سه‌رزەوی و ڕووباره‌كان و له %8ی ئه‌و ئاوانه به فیڕۆ ده‌ڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرین".
شوان زراری ڕاشیگه‌یاند: ''بۆ گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌بێت به‌نداو دروست بكه‌ین و ئه‌گه‌ر به‌نداومان هه‌بێت مه‌ترسییه‌كان له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر نابێت، ئه‌مه ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یه و من ئاگادارم كاك مه‌سرور بارزانی هه‌وڵی گه‌وره و جددی ده‌دات، به شه‌خسی خۆی بۆ ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌ك كه له ده‌ره‌وه كۆمپانیایه‌ك بێت به‌نداو دروست بكات له كوردستان، یان له ناوخۆدا سه‌پۆرتی كۆمپانیاكان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداو دروست بكرێت و پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین.''
له‌باره‌ی ئاماری هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی بۆ ده‌ره‌وه، شوان زراری ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ''هه‌ناردەی هەنار بۆ دەرەوە ده‌ستی پێ كردووه و برنج له سنووری ئاكرێ و سنووری سلێمانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه و برانده‌كه به ناوی كوردستانه، من خۆم له بازاڕه‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و سوید بینومه.''
جگه‌رخوێن تاهر عه‌بدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌ی كشتوكاڵی له زاخۆ بكه‌ن، چونكه باسیان له‌وه كرد ژینگەی زاخۆ بۆ كشتوكاڵ زۆر له‌باره و ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، بۆیه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 1000 دۆنم زه‌ویی داوه‌ته ئه‌وان و پرۆپۆزه‌لێكیان پێشكه‌ش كردووین، زۆر باشه كه ئه‌و پارچه زه‌وییه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ناوه‌رۆكی پرۆپۆزه‌ڵه‌كه، كه كشتوكاڵی تێدا ده‌كرێت و به‌شێكی ده‌كرێته سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه و ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌رچووانی زانكۆ كه له‌وێ ده‌توانن لێكۆڵینه‌وه و ڕاپۆرته‌كانیان له‌وێ ئاماده بكه‌ن و 2500 هه‌لی كار بۆ جووتیارانی زاخۆش دابه‌ش ده‌كات به شێوه‌یه‌كی وه‌رزی كه ئه‌مه زۆر گرنگه.''
گوتیشی: ''ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئیمارات له كه‌رتی چاندن له زاخۆ وه‌به‌رهێنان بكات و دوای سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ دوبه‌ی له‌وێ به وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی گوت كه له كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له كه‌رتی چاندن و بڕیاره له ئاكرێ و هه‌ریر وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كۆمپانیاكانی ئیمارات به‌ده‌م داواكاریی كاك مه‌سروره‌وه هاتن و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئیمارات له زۆر شوێنی جیهان وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌و وه‌به‌رهێنانه ئه‌وه‌یه كه برنج و فاسۆلیا و به‌زالیا و پاقله‌ی كوردستان ده‌نێرین بۆ ئیمارات و له‌وێشه‌وه بۆ بازاڕی جیهان، هه‌تا بۆ ئه‌مه‌ریكاش ده‌چێت و له داهاتوودا كارگه‌یه‌ك له زاخۆ ده‌كرێته‌وه هه‌ر له‌وێ به‌رهه‌مه‌كان چاك ده‌كرێن و ده‌نێردرێنە ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م شتی له‌م شێوەیە ده‌كرێت له كوردستان.''