Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 00:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 77 دۆسیە لە دادگاکان یەکلایی کراونەتەوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ 713 دۆسیەی تازەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، لەوانە 77 دۆسیە لە دادگا یەکلایی کراونەتەوە و کۆی دۆسیەکانیش بە ساڵانی ڕابردووەوە دەگاتە 976 دۆسیە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  گوتی: ئەمساڵ 478 دۆسیەی نوێی گەندەڵی سزایی و 226 دۆسیەی هەواڵدەری لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە سەرجەمیان 713 دۆسیەیە بە دۆسیەکانی ساڵانی ڕابردووشەوە کە دەکاتە 976 دۆسیە، کە ئێستا لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت و هەر ئەمساڵ ژمارەی دۆسیەکان زیادیان کردووە .

حاکم ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: ''ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 77 دۆسیە لە دادگاکانەوە یەکلایی کراونەتەوە.''

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''دۆسیەکان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادیان کردووە، کە ئەمساڵ 203 دۆسیە ڕەوانەی دادگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کراون و زیاتر لە هەزار و800 فۆرمی ئاشکراکردنی سامانی بەرپرسان گەڕاوەتەوە بۆ لای ئێمە و ئەو پرۆسەیەش بەردەوامە.''

حاکم ئەحمەد ئەنوەر باسی لەوەش کرد: ''ڕەوانەکردنی دۆسیەکان و پرۆسەی دادگاییکردن پەیوەندیی بە دەستەی ئێمەوە نییە و کاری دادوەرەکانە و ئەوانیش بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدەن، جەختیشی کردەوە، ئێستا خەریکی ئەنجامدانی سێ پڕۆژەین، یەکێکیان ئامادەکردنی فەرهەنگی یاسایی بە زمانی کوردی کە بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەرییە و ئەوەی دیکەشیان دانانی چەمکەکانی دادوەرییە لە پرۆگرامی خوێندن کە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێت و پڕۆژەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی گەندەڵی لە بواری توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی بالا ئەنجام دەدرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact