به‌غدا-KDP.info- نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له رێگاى سه‌كۆیه‌كى تایبه‌ته‌وه به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى نووسراوه فه‌رمییه‌كانى داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت، به‌ڕێوەبەرى گشتیى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوونیش لەو نوێنەرایەتییە ده‌ڵێ، سه‌كۆكه به مەبەستى ڕاییکردنى بەپەلەى کاروبارى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانه له به‌غدا.
به‌ختیار حاجى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وه‌كو نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، سه‌كۆیه‌كى ئه‌لیكترۆنیمان داناوه تاوه‌كو دەزگا و فەرمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بە پۆستەى ناوەندیى نوێنەرایەتى گرێ بدرێن."
حاجى گوتیشى: "له ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا هەستاین بە سازکردنى وۆرک‌شۆپێک بۆ فەرمانبەرانى زۆربەى وەزارەت و دەزگا حکوومییەکان لە هەولێرى پایتەخت، كه ئامانج لێى مەشق و ڕاهێنان بوو بە فەرمانبەرانى وه‌زارەت و دامودەزگا حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان لەسەر چۆنیەتیى بەکارهێنانى سەکۆى ئەلیکترۆنیى تایبەت بە پۆستەى ناوەندیى نوێنەرایەتی و هه‌روه‌ها دەزگا و فەرمانگە حکوومییەکانى تر‌ى هەرێمى کوردستان بە پۆستەى ناوەندیى نوێنەرایەتییەوە گرێ بدرێت."
ناوبراو ده‌شڵێت: "ساڵێك زیاترە هەندێ فەرمانگە و دەزگاى حکوومەتى هەرێم پەیوەست کراون بە سەکۆکەوە.”
به‌ڕێوەبەرى گشتیی کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا زیاتر گوتى: "لە ماوەى دوو هەفتەى داهاتوودا دەست دەکرێت بە وەرگرتنى پۆستەى وەزارەت و دامودەزگا حکوومییەکانى هەرێم لە ڕێى سەکۆکەوە، بە مەبەستى ڕاییکردنى بەپەلەى کاروبارى هاووڵاتیان".
لە کۆتایى قسەکانیشیدا باسى له‌وه كرد، كه سەکۆکە لە لایەن ناوەندى داتابەیسی ئەمینداریەتیى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقەوە پشتگیرى کراوە.
نەشوان بەرزنجی