Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 15:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كرد
| KDP.info


نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/12/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز تۆبیاس تونكێل بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە باڵیۆزی ‏ئەڵمانیا لە بەغدا و كونسولی گشتییان لە هەرێمی كوردستان یاوەری بوون.‏

لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، ‏دۆخی ناوچەكە بەگشتی، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، پەیوەندییەكانی عێراق و ‏هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، خرانەی بەر باس و گفتوگۆ.‏

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییە سەربازی و مرۆیییەكانی ئەڵمانیاى بۆ ‏هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا كرد و پوختەیەكی دەربارەی دوا ‏سەردانی بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق خستە ‏ڕوو.‏

بەڕێز تۆبیاس تونكێل باسی لە ئامانج و به‌رنامه‌ى سەردانەكەی بۆ هەرێمی ‏كوردستان و ناوچەكە كرد و ویستی وڵاتەكەی لە بەردەوامیی هاوكارى و پشتگیرى ‏بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر ـ ‏بەغدا، نیشان دا.‏

دۆخی ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی، دۆخی ئاوارە و پەنابەران و ڕەخساندنی زەمینە ‏بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شەنگال، ‏لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو كه‌ تیایدا جه‌خت له‌ به‌رده‌وامیى یارمه‌تیى مرۆییى ‏ئه‌ڵمانیا بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دووپات كرایه‌وه‌.‏




دوایین هەواڵەکان

عەبدولحسێن شەعبان: کێشەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە سنووری دادگای فیدڕاڵی گەورەترە

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:32

ھەولێر-KDP.info- بیرمەندێکی ناسراوی عەرەب باس لەو گرفتە سیاسی و ئەمنیانە دەکات کە ڕووبەڕووی کوردستان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زۆر لە سنووری دادگای فیدڕاڵ دوورتر و گەورەترە دەشڵێ، ناکرێ مووچە و بوودجەی ھەرێم بخەنە نێو ململانێ و کێشمەکێشی سیاسییەوە، چونکە ئەمە سەرپێچییە و یەکێتیی نیشتمانیی وڵات و ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".

 
بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەچێتە بەغدا. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئێستا هەوڵی جیددی هەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت. 

 
مەسروور بارزانی: شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ هەمیشە لە یادمانن

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 11:04:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ "هەمیشە لە یادمانن".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران چەند بابەتێک گفتوگۆ دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 24 ی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەند (جەمال ھیدایەت) دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:44

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا (جەمال ھیدایەت) دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact