هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، پێشوازیی لە چۆ کی جۆنگ، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریاى باشوور له هه‌رێمی كوردستان کرد.
له دیدارێكدا كه ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و هیوا نه‌سره‌دین، جێگرى سه‌رۆكی دیوان ئاماده‌یبوون، د. هێمن هەورامی، سوپاس و پێزانینی په‌رله‌مانی كوردستانى ئاراسته‌ی كونسوڵی كۆریا و له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه ئاراسته‌ی وڵاتى کۆریاى باشوور کرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان لەسەر بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانە كرده‌وه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.