هەولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، تایبەت دەبێت به خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ.
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كە، تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییهكانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکوومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده كراوه.
ڕامان وریا