زاخۆ-KDP.info- به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، فارس یوحه‌ننا، وه‌كو یه‌كه‌م كه‌سى مه‌سیحى له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆى پێدرا.
له‌م باره‌یه‌وه، فارس یو‌حەننا بالیۆس، جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى، له لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "فه‌رمانى دانانم وه‌كو جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى، له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، رۆژى 1 ى 12ى 2022 ده‌رچووه و گه‌یشتووەتە ده‌ستم."
سه‌باره‌ت به كاتى ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ى، فارس یو‌حەننا گوتى: "خۆم ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆكم، ئه‌مڕۆ ده‌ستلەكاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش به سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن كرد، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە كه‌سێكى تر له شوێنى من دابنرێت، دواتر بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ دەستبەکار بم."
ناوبراو باسى له خۆشحاڵیى مه‌سیحییه‌كان كرد به‌و بڕیاره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و گوتى: "بڕیاری دانانى كه‌سێكى مه‌سیحى له پۆستێكى باڵاى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ بۆ یه‌كه‌م جار، مه‌سیحییه‌كانى زۆر دڵخۆش كردووه و، ده‌ڵێن به كردار حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگییەکى زۆر به پێكهاته‌كان ده‌دات و ده‌یسه‌لمێنێ كه جێگاى هه‌موو پێكهاته‌كان لە كوردستان هەیە.”
نەشوان بەرزنجی