Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 17:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئامارێکی نوێی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی کراوە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن کەسە و ئێستاش ئامارێکی نوێ ئامادە کراوە و لەم مانگەدا ڕادەگەیەندرێت، کە تازەترین ئاماری دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە، جەختیش دەکاتەوە ڕێژەی منداڵبوون لە هەرێمی کوردستان لە کەمبوونەوەدایە.

سیروان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەپێی دواین خەمڵاندن بۆ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2020 شەش ملیۆن و 171 هەزار کەس بووە و ئێستا ئامارێکی نوێمان ئامادە کردووە و هەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە و تەنها ماوە ڕایبگەیەنین کە لەم مانگەدا ئەوەش ڕادەگەیەنین.

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان گوتیشی: ''خەمڵاندنێکمان کردووە لە 2020 تا2040 ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەشت ملیۆن و 800 هەزار کەس، ئەمە تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان جگە لەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە مەرجێک دۆخەکە بەو شێوەیە بێت و بەردەوام بێت.''

محەمەد ڕوونیشی کردەوە: ''قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی لەچاو پارێزگاکانی دیکە کەمترە کە 4،6 و لە پارێزگای هەولێریش 5،1 و لە پارێزگای دهۆکیش 2،6 قەبارەی خێزان، بۆیە ڕێژەی منداڵبوون لە کەمبوونەوەدایە لە ساڵی 2020 ئەوانەی تەمەنی یەک ڕۆژ تا 14ساڵی 35% دانیشتووانی هەرێم پێک دێنێت و تا ساڵی 2040 دەبێتە 28% ئەوانەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێک دێنن لە تەمەنی منداڵیدا، کە ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵ لە کەمبوونەوەدایە.''

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

ڕێبوار کاکەیی: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 15:04:35

ھەولێر  _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی کاریگەری لەسەر دەڤەرەکە و شاری ھەولێر دەبێت، دەشڵێ: پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی سنوورەکە لەبواری ئاو کە چەندین سوودی دەبێت.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact