فازڵ میرانى
ناڵێم له‌وه بێئاگام كه بۆ بارى رووداى ریفراندۆم خرایه ئه‌ستۆى سه‌رۆك مسعود بارزانى كه ویست و خواستى میلله‌ته‌كه‌ى تهرجەمهكرد له جاڕدانى پیاده‌كردنى مافى خۆى كه نه شه‌رع و نه یاسا و نه نه‌ریتیش حه‌رامى نه‌كردوون، به‌ڵكو من و هى دیكه‌ش به ئاگان له‌و هه‌ڵوێسته جیاوازانه‌ى كه له كاتى رووداوه‌كه و به‌ر له‌وه‌و دواى ئه‌وه‌ش به‌دی كران، ئه‌ویش چوار جۆر بوون:
هاوڕا و هاوسۆز، نارازى و بێلایه‌ن، هه‌روه‌ها دوو هه‌ڵوێستى ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش هه‌بوون:
هه‌ڵوێستێك كه به هه‌ڵه له ریفراندۆمى كوردستان گه‌یشتبوو و ئه‌وى دیكه به ئه‌نقه‌ست خۆى به هه‌ڵه لێى تێگه‌یاندبوو و ئه‌وانى دیكه‌یشى به هه‌ڵه تێده‌گه‌یاند.
به‌ڵام سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێستانه به‌شداریمان له ریفراندۆم كرد و ده‌نگمان به (به‌ڵێ)دا.
ئهوانەى دیكه پێویستیان به ئه‌وه نییه ئامۆژگارى بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بچن ته‌ماشاى فه‌رهه‌نگه‌كانى زمانى عه‌ره‌بى بكه‌ن و به دواى وشه‌ى (إستفتاء)دا بگه‌ڕێن و وه‌زن و سه‌رفى بزانن، به‌ڵكو له گه‌ڵ یادى ریفراندۆم كه چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر یاده‌كه‌دا تێپه‌ڕى، ده‌بێ له ماف و غه‌یره ماف ورد بینه‌وه و بابه‌ته‌كه له لایه‌نى مرۆڤییه‌وه دیراسه‌ت بكرێت پێش ئه‌وه‌ى له لایه‌نى سیاسى و كردار ره‌خنه‌ى لێ بگیرێ.
ئێمه له كوردستان و له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له رابردوو و ئێستا و له داهاتووش رژدین له سه‌ر گرنگى دیالۆگ و گفتوگۆ و كاریگه‌رى بوونى په‌یوه‌ندى باوه‌ڕ به‌یه‌كبوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه به‌شێكن له دروستكردنى ئه‌و واقیعه‌ى كه میلله‌ته‌كه‌مان تیایدا دهژیاو، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى میلله‌ته‌كه‌مان به مافى خۆى بگات له دروستكردنى قه‌واره‌ى خۆى، به‌ڵام پارتیمان به درێژایى ته‌مه‌نى پارتێك بووه له غه‌مى ئارامى و ئاسایش و سه‌روه‌رى وڵاتى عیراق بووه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته تووشى خیانه‌ت هاتووه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانى پێشووییه‌وه كه دواى شموولهتییهكهیهوه خستییه نێو جه‌نگ و ئاڵۆزى و پشێویه‌كه‌وه كه وایكرد ببێته ئامانجێكى ده‌ولى بۆ ئابلووقهو گه‌مارۆدان و جێگاى بێباوه‌ڕى. بۆیه چه‌ندین حیزب و بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و عه‌قیده‌یى سه‌ریانهه‌ڵدا كه گوزارشتى له هه‌مه‌جۆریى بیر و فیكرى میلله‌تانى عیراق ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى رژێمه‌كانى پێشوو بكات. به‌ڵام ئێمه سه‌ره‌ڕاى په‌رۆشیمان ره‌زامه‌ندى هیچ لایه‌كمان وه‌رنه‌گرت بۆ ئه‌وه‌ى ببینه شۆڕشگێر و ملكه‌چى هاوكێشه‌ى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه نه‌بووین كه به‌سه‌ر بوونماندا تێپه‌ڕێت و گوێمان پێنه‌دات و به هه‌ندمان نه‌زانێت.
ده‌گه‌ڕێمه سه‌ر یادى ریفراندۆم كه چه‌ندین كردار به دوایدا هات كه نامۆ نه‌بوو به بیرى دهستهڵاتدارییهتى پێشوو و دیارترینیان ئه‌و ئابلووقهیه بوو كه بڕیاردهرهكانى ویستیان دوو چۆله‌كه به به‌ردێك بپێكن، یه‌كه‌میان هه‌نارده‌كردنى قه‌یرانى ناوخۆى خۆیان و وه‌كوو به‌هێز خۆیان نمایش بكه‌ن ئه‌گه‌ر له سه‌ر حیسابى بژێوى به‌شێك له هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ش بێت كه نه‌یانتوانى و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دروستكردنى متمانه له نێوان خۆیان و ئه‌و هاوڵاتیانه كه ئه‌وان حكومه‌تێكى سته‌مكار نین به‌هۆى عه‌قلییه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى حوكمڕانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (دانمان به‌خۆمان گرت و ئه‌و لاپهڕهیهمان پێچدا) هه‌ر وه‌كوو عه‌لى ره‌زا ره‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌فه‌رموێت و، میلله‌ت و حیزبهكهمانیش ئارامى به‌خۆوه‌گرت سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بارقورسییهى كه لێى راهاتووین له‌لایه‌ن ئه‌و برایه‌نه خرایه سه‌رمان كه هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵمان بوون و ره‌خنه‌یان له‌و رژێمه ده‌گرت و پرۆتستۆیان ده‌كرد كه مافهكانمانیانى لێ زهوتكردبوو.
ریفراندۆم جیابوونه‌وه نه‌بوو، چونكه ئێمه جیا نه‌بووینه‌وه، به‌ڵكو ده‌نگمان به ئارهزووماندا بۆ سه‌ربه‌خۆیى، ئه‌گه‌ر ئێمه جیابوونه‌وه‌مان بویستبایه، ئه‌وه قسه‌و كردارمان جیا بوو له قسه و كردارى ریفراندۆم كه ده‌ره‌نجامه چاوهڕوانكراوهكهى له‌به‌رژه‌وه‌ندى (به‌ڵێ) هێنا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینیمان نه‌كرد كه لایه‌نى ناوخۆـ كه مهبهستهـ به سیاسه‌تى خۆیدا بچێته‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ى هه‌نگاوى چوون به‌ره‌و ریفراندۆمى خێراتر كرد.
سه‌رۆك بارزانى له دواى ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانه دوور و درێژه‌ى و وره به‌رزییه‌ى به شێوه‌یێكى روون و راشكاوانه سه‌ره‌ده‌رى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد و هیچى لێ نه‌شاردنه‌وه و زۆر به ئاشكرا هه‌ر وه‌كو خۆى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى بوار به سه‌رجه‌م میلله‌تى خۆى و هێزه سیاسییه‌كان بدات تاكو هه‌ڵوێستى كردارى و گوفتارى خۆیان یه‌كلاكه‌نه‌وه و میلله‌ته‌كه‌شمان له سات و ئانى راستى ئاگادارى هه‌ڵوێسته‌كان بوو دیتنى.
ریفراندۆم تاوانێك نییه و، بۆ حكومه‌ت و خزمهتكارهكانیشى نییه رۆڵى دادوه‌ر و قازى ببینن و تۆمه‌ت بخه‌نه پاڵ گه‌لێك یان حیزبێك و حكومه‌تێك و په‌ڕله‌مانێك له كوردستان سه‌باره‌ت به پرسێك كه به تاوان هه‌ژمار نه‌كراوه.
له هه‌ڵوێستى وڵاتانى هه‌رێمى تێده‌گه‌ین كه نیگه‌ران بوون به به‌شدارى ئاپۆڕاى میلله‌ته‌كه‌مان له ریفراندۆم، چونكه ئه‌وان هه‌ست به برینى دابه‌شكردنى میلله‌ت و خاكى كورد ده‌كه‌ن كه له نێو خۆیان دابه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بووینه كه باسمان له تایبه‌تمه‌ندى هه‌ر پارچه‌یێك و خه‌باتى كردووه‌و گوتوومانه ده‌بێ خه‌باتێكى پاك بێت و شه‌رمه‌زارى به‌دواوه نه‌بێت وه‌كوو توند و تیژى و تیرۆر و بهكرێیى و هه‌روه‌ها نابێ ده‌سته‌ڵاتیش ئه‌وه به‌كار بێنێ له ژێر په‌رده‌ى شه‌رعیه‌ت و ره‌وایى.
ئه‌وه‌ى مایه‌ى هزركردنه ئه‌و جیاوازییه‌ى نێوان تێگه‌ییشتنه له مافه‌كان، له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین كه بۆ ژماره‌ى ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ره‌كان و بێ ده‌رامه‌ت و نه‌داره‌كان زیادیكردووه له ده‌ره‌نجامى سیاسهتگهلێكى بێ پلان و جیا له‌و واقیعه‌ى كه هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر رفتارى سیاسه‌تمه‌دار و ده‌سته‌ڵاتداره‌كان كه ببێته مایه‌ى ئه‌م واقیعه به ئازار و مه‌ینه‌تییه كه زۆربه‌ى عیراقییه‌كان تیاى كه‌وتوون و تیایدا ده‌ژین، ئاخۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ میلله‌تێكى دیكه‌دا چۆن بن؟.
ئێمه پێش ریفراندۆم و له كاتیدا و دواى ریفراندۆمیش هه‌ڵوێسته‌كانمان خوێندبۆوه‌و دهمانخوێندهوهو به‌هه‌ڵه نهچوبووین ده‌رهه‌ق ئه‌وانى دیكه.
ئێمه شانازى به سه‌ركردایه‌تى خۆمان و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و دهرهنجامهكهیشى ده‌كه‌ین و یادى ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌موو هیوامان ئه‌وه‌یه كه بیر‌و فیكرى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ وڵات به‌ڕێوه‌به‌رن، فراوانتر‌و گشتگیرتر ببێت و وڵات به‌ره‌و ئارامى ببه‌ن، نه‌ك نه‌هامه‌تى.
- له ماڵپه‌ڕى ئه‌لزه‌مان به عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه