سەلام عەبدوڵڵا
به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه، گه‌لی كوردمان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی، به جیاوازی بیر و بۆچوونییهوه، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له 25/9/2017 بڕیاری ئیراده و خواستی دێرینی له مێژینه‌ی خۆی دا و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بریاری له‌سه‌ر داهاتووی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی دا، كه بۆ نه‌یاران و ناحه‌زانی ئه‌م گه‌له قوربانیده‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره شۆك و جه‌رگبڕ بوو. گه‌لی كوردمان له باشوور كه به‌بێ ئاره‌زوو و خواستی خۆی و به زۆره‌ملێ لكێنرا به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا، هه‌میشه له ململانێ دابووه له گه‌ڵ رژێمه جۆراوجۆره‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر داوا ره‌واكانی كه هه‌رده‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه به ڕه‌نگ و بۆچوونی جیاوازیانه‌وه نه‌یانده‌ویست ئه‌و داوایانه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌رده‌م به ئاگر و ئاسن و هێز وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌مانی داوه‌ته‌وه و ناچاری كردووین كه بۆ به‌رگری له خۆمان ده‌ست بده‌ینه چه‌ك و داكۆكی له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، ئه‌گه‌رچی هه‌میشه ته‌رازووی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دابووه، به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز كۆڵی له خه‌بات و تێكۆشان نه‌داوه و له سه‌ر داوا ره‌واكانی سوور بووه.
له‌و رۆژه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی دامه‌زراوه، هه‌میشه عه‌قڵیه‌تی شۆڤینی عه‌ره‌بی و باڵاده‌ستی خۆی به سه‌ر سیاسه‌تی و مامه‌ڵه‌ی نادروستی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان دا زاڵ بووه و نه‌یویستووه له جه‌وهه‌ری داواكانی گه‌له‌كه‌مان تێبگات و به رێگای ئاشتی و دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و هه‌ر تینی بۆ هاتبێت شه‌ڕو جه‌نگی له‌گه‌ڵمان به‌رپاكردووه.
ئیدی گه‌له‌كه‌شمان له‌و ڕاستییه گه‌یشت كه ئه‌و چاره‌سه‌ره بێ ناوهڕۆك و كاتییانه‌ی له كاتی ناچاریدا حكومه‌ت په‌نای بۆ ده‌بات ته‌نیا بۆ كات كوشتن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بووه و هیچی لێ شین نه‌بووه.
چاره‌سه‌ری حوكمی زاتی و له‌مه‌ودوا حوكمی زاتی ڕاسته‌قینه و ته‌نانه‌ت فێدڕالیش، چونكه له بڕوابوونه‌وه نه‌بوون، بۆیه هه‌رده‌م له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌گه‌رچی له دوا ده‌ستووری عێراقیدا كۆمه‌ڵێ به‌ند و خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانی تێدا گه‌ڵاڵه كرا، به‌ڵام له زه‌وینه‌ی واقعدا هیچی جێبه‌جێ نه‌كرا و ته‌نیا ئه‌و بڕگانه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كرا كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و به گشتی عه‌ره‌بدا بوون.
ئه‌وا حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستووردا تێده‌په‌ڕێت و نه یاسای غاز و نه‌وت و نه بودجه‌ی پێشمه‌رگه و نه ئه‌نجوومه‌نی فێدڕاڵ و به گشتی (56) به‌ند كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بوون، جێبه‌جێ نه‌كران. بۆیه ده‌بوو گه‌له‌كه‌مان بریار له سه‌ر داهاتووی خۆی و چاره‌نووسی خۆی بدات.
ئه‌م بڕیاره‌ش بڕیارێكی تاكه كه‌سی و تاكه حزبی نه‌بوو، به‌ڵكو بڕیاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزبه‌كانی هه‌رێم بوون.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌و حزبانه دوای ریفراندۆم و هێرشی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان باڵی نائومێدی به سه‌ریاندا زاڵ بوو و هه‌ندێك كه‌وتنه تانه و ته‌شه‌ر و پاشگه‌زبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌و ڕاستییه ناگۆڕێت كه زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌مان به له سه‌دا نه‌وه‌د و سێ بڕیاری دروستی خۆیدا و ئه‌وانه‌ی كه دژیش بوون كه‌مینه‌یه‌ك بوون كه له شه‌رمه‌زاری زیاتر هیچی تریان له نێو دیرۆكی گه‌له‌كه‌مان بۆ نه‌مایه‌وه.
ریفراندۆم بڕیارێكی چاره‌نووسساز بوو كه به هه‌موو جیهان راگه‌یاندرا كه گه‌لی ئێمه‌ش ده‌بێ خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆی و ده‌وڵه‌تی خۆی بێت و گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بووبێت، هه‌رده‌بێ ببێت.
به‌رز و شه‌كاوه بێت یادی مه‌زن و پیرۆزی ریفراندۆم