Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 01:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاری ئەحمەد: پڕۆژە ستراتیژیەکانی ئاو تەواو دەکرێن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی ئاو ھەن بۆ جێبەجێکردن و دەڵێ، چوار پڕۆژەی دیکەی ئاو ئەوانەی کارکردنیان تێدا ڕاگیرابوو تەواو دەکرێن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پلانی ستراتیژیمان ھەیە بۆ ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا ١٢ پڕۆژە ڕیزبەند کراوە، ئەویش خۆی لە پاککردنەوەی ئاوی سەر زەوی دەبینێتەوە، چونکە دەمانەوێ ئاوی ژێر زەوی وەک سامانێکی نیشتیمانی گرینگ وەک خۆی بێڵین و پەنا بۆ لێدانی بیر نەبەین، بەردەوام بوودجە بۆ پڕۆژەکانی ئاو دابین دەکرێت، ھەروەھا ژمارەیەک پڕۆژە لەبەردەستن لەوانەش پڕۆژەی ئاوی ھەولێر چوار و پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ کە زیاتر لە حەفتا ملیۆن دۆلار بۆ ئاوی چەمچەماڵ دابین کراوە".

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ھەرێم دەشڵێت: "چوار پڕۆژەی دیکە ھەن کارکردن تێدا ڕاگیرابوو، دوو لەو پڕۆژانە کارکردن تێدا دەستی پێکردۆتەوە لەوانەش پڕۆژەی دەربەندیخان و پڕۆژەی دەربەندی ڕانیە، لە ماوەیەکی نزیک پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ و ئاوی بارزان دەست بەکار دەبنەوە".

پەیوەست بە شاری ھەولێریش، ئاری ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "چەند پلانێک ھەن بۆ ئەوەی کێشەی کەمئاوی لە سەنتەری شاری ھەولێر چارەسەر بکرێت، لەوانەش رێکخستنەوەی تۆڕەکانی نێو ھەولێر و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەولێر چوار ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact