بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، شێخ تەحسین نانەکەلی، پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی، سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی پارتی دەکات.
وێنەی پەیامەکە:
ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.
ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئهو ماڵە کوردانهی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.
سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.
ھەولێر-KDP.info- شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب پێشوازیان لێ کردن.
ھەولێر _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دەڵێت، سەدا 90ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت. ئاماژە بەوەش دەدات، "چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی سەرەتایەکە بۆ چارەکردنی کێشەکانی دیکەش".
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی: